فراکسیۆنە شیعەکان رێککەوتن

0

نوچە: اخبار العراق

موختار موسەوی، ئەندامی هاوپەیمانی فەتح جەخت دەکاتەوە، کە فراکسیۆنە شیعەکانی عێراق، لە سەر کاندیدکردنی سێ کەس بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو رێککەوتن.

ئەم سێ کەسە بریتین لە سەرۆکی زانکۆ بەغدا، سەرۆکی زانکۆی کوفە و سەرۆکی زانکۆی کەربەلا.

موسەوی دەشڵێت، کاندیدکردنی ئەم کەسانە ئاماژەیەکی دڵخۆشکەرە بۆ چارەسەری پرسی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی ئەم وڵاتە.

بە گوتەی موسەوی، لایەنە شیعەکان هەروەها دانوستانەکانیان لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی عێراق بۆ ڕێککەوتن لە سەر کاندیدی سەرۆکوەزیران دەستپێکردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com