داوادەکرێ پارەی خزمەتگوزاری لە هاوڵاتیان وەرنەگیرێت

0

  نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، با ئەم دۆخەی ئێستا تۆزێک هێور بێتەوە، سەبارەت بەو قەرزانەی حکومەت کە دێتە لای هاوڵاتیان قسەی خۆمان دەبێت.                                                            

بەهۆی راگرتنی ئیش و کار و کەرەنتینەی هاوڵاتیان لە ماڵەکانیان، داوادەکرێت پارەی خزمەتگوزاری لەخەڵک وەرنەگیرێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، لە بارەی وەرنەگرتنی پارەی خزمەتگوزاریییەکانی حکومەت لەهاوڵاتیان،ڕایگەیاند”بەداخەوە کە ئێستا بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە کارو کەسابەتی خەڵک وەستاوە، ئەم ڕێکارانەش بۆ پاراستنی ژیانی خەڵکە، ئێمە لە بەرنامەماندایە داوا لە حکومەتی هەرێم بکەین، کە هاوڵاتیان لە پارەی خزمەتگوزاریییەکانی خۆی ببەخشێت، بەڵام ئێستا ئیش و کارەکانی ئێمەش بەتەواوی وەستاوە”.                                            

  سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، دەڵێت”ئەمە شتێک نییە کە لەم کاتەدا هاوڵاتی بڕوات پارەی خزمەتگوزاریییەکانی بدا بەحکومەت، با ئەم دۆخە تۆزێک هێوربێتەوە، ئێمە کۆبوونەوەی خۆمان دەکەین و ئەوکاتە قسەی خۆمان بۆ حکومەت دەبێت، سەبارەت بە و قەرزانەی حکومەت کە دێتە لای هاوڵاتیان”.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com