ئاسایشی سلێمانی کەسێک لەسەر گاڵتەکردن دەستگیر دەکات

0

نوچە

ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، کەسێکیان دەستگیرکردووە، کە بۆ گاڵتەپێکردن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە 122 کردبوو.

هێڵی گەرمی ژمارە 122 لە هەرێمی کوردستان، تایبەت کراوە بە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە کەوتە کار، چەند راوێژکارێکی پزیشکی، وەڵامی ئەو کەسانە دەدەنەوە، کە پەیوەندی بە هێڵەکەوە دەکەن و راوێژیان دەدەنێ لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەگەر نیشانەکانی ڤایرۆسەکە لەو کەسەدا هەبێت، کە پەیوەندی کردووە تیمەکانی تەندروستی لێ ئاگاداردەکرێتەوە و رێکاری پزیشکی بۆ دەگیرێتەبەر.

بە گوێرەی راگەیێندراوی ئاسایشی سلێمانی، شەوی 24-3-2020 هاونیشتمانییەکی دانیشتووی دووکان پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە 122 تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کردووە و پێی گوتوون، کە لە ئێران گەڕاوەتەوە و توشی کۆرۆنا بووە، دوای بەدەنگەوەچوونی کارمەندانی تەندروستی، پەیوەندی پێوەکراوە و خۆی لێکردوون بە ئافرەت، کارمەندانی تەندروستیش بۆیان دەرکەوتووە، کە ئەو کەسە فریوی داون و بۆ گاڵتەپێکردن پەیوەندیی پێوەکردوون.

هەر لە راگەیێندراوەکەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە، دوای ئەوەی لەلایەن هێڵی گەرمی تایبەت بە کۆرۆناوە ئاگادارکراونەتەوە، ئەوانیش بەپێی فەرمانی دادوەر و بەگوێرەی ماددەی دووی یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن کەسەکەیان دەستگیرکردووە، کەسەکە دانی بەوەدا ناوە، کە ئەو پەیوەندییەی تەنیا بۆ گاڵتەپێکردن کردووە و داوای لێبووردنی لە کارمەندانی تەندروستی و هێڵی گەرمی ژمارە 122 کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com