هاوپەیمانان لە عێراق کشانەوە

0

نوچە: بغداد الیوم

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، سەدان سەربازی خۆی لە عێراق کشاندەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی مارس، سەدان کەس لە هێزەکانی هاوپەیمانان، کە ئەمریکا سەرکردایەتی دەکات خاکی عێراقیان جێهێشتووە.

هەروەها بنکە سەربازییەکانی ئەم هێزانە، رادەستی وەزارەتی بەرگری عێراق کراون.

گوتەبێژی هاوپەیمانان لە تویتێکدا نووسیویەتی: بەشێک لە هێزەکانیان لە سەر داوای فەرمی عێراق بۆ تێکشکاندنی پاشماوەکانی داعش لەم وڵاتە دەمێننەوە.

ئەم کشانەوەیەی ئەمڕۆی هێزەکانی هاوپەیمانان کاتییە و هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com