ئاسایشی سۆران: ئەو سێ کەسە خەڵکیان بە قاچاخ دەگواستەوە

0

نوچە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران وردەکاریی دەستگیرکردن و ئازادکردنی سێ کەسەکەی سنوورەکەیان ئاشکرا کرد.

بەپێی راگەیاندراوەکەی ئاسایشی سۆران، شەوی رابردوو سێ هاوڵاتی دۆڵی باڵەیان، کە سەر بە ناحیەی قەسرێن، بە هۆی شکاندنی قەدەغەی هاتوچۆ و گواستنەوەی خەڵک بە قاچاخ، لە لایەن ئاسایشەوە دەستگیر کراون و جیا لەم سەرپێچییە، هیچ هۆکارێکی دیکە بۆ دەستگیرکردنی ئەم هاووڵاتیانە نەبووە و خودی دانیشتوانی ئەو ناوچەیەش ئاگاداری ئەوەن و دەزانن ئەمانە بۆ دەستگیر کران، بەڵام بەداخەوە کەسانێک ئەم بابەتانە یەکسەر دەخەنە قاڵبێکی سیاسییەوە و ڕێگری لە جێبەجێ کردنی یاسا دەکەن.

لە راگەیەندراوەکە ئەوەشی ئاشکرا کراوە، کە بە هۆی ئەو کەشەی خوڵقێندرا، ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەر فەرمانی سەرۆکی حكومەت ئەو سێ کەسە ئازاد کران، ئەمەش دوای ئەوەی جێگری سەرۆکی حکومەت ئەم داوایەی ئاراستەی سەرۆکی حکومەت کردبوو.

هەر لە راگەیاندراوەکەدا جەخت کراوەتەوە، کە هێزەکانی ئاسایش، یاسا و ڕێنماییەکان جێبەجێ دەکەن و هیچ جیاکارییەک لەم بوارەدا ناکەن. بۆیە هیوای خواستووە لەم دۆخە سەختەدا هەموو لایەنە سیاسییەکان هاوکارمان بن، تاکوو یاسا و رێنماییەکان وەک خۆی جێبەجێ بکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com