گۆترێس: وڵاتانی ئەفریقی هەڵدەوەشێنەوە

0

نوچە: ئاژانسەکان

ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا جیهانی لەگەڵ گەورەترین قەیران بەرەوڕووو کردووە، کە لە دوای جەنگی دووەمی جیهانی وێنەی نەبووە.

ئەنتۆنیۆ گۆترێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان هەروەها هۆشداری دەدات و دەڵێت، ئەم دۆخە ئابوری جیهان بەرەو قۆناخی قەیران و داتەپین دەبات.

بە گوتەی گۆترێس، پەتای کۆرۆنا دەتوانێ مەترسی گەورەی بە دواوە بێت و جیهان بەرەو جەنگ و نائارامی و ناسەقامگیری ببات.

گۆترێس هەروەها دەشڵێت، ئەم قەیرانە دەتوانێ وڵاتانی کەم داهات بە تایبەت وڵاتانی ئەفریقی لە بەر یەک هەڵبوەشێنێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com