ئێران: ئەمریکا لە عێراق بکشێتەوە

0

نوچە: ئاژانسەکان

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەرامبەر بە جموجۆڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق، هەڵوێستی فەرمی وڵاتەکەی خستەڕوو.

عەباس موسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، دەبێ ئەمریکا وەڵامی داوای عێراقییەکان بۆ کشانەوەی هێزەکانی لەم وڵاتە بداتەوە و لە ئاڵۆزترکردنی دۆخی ناوچەکە خۆبەدوور بگرێت.

ئەم داوایەی ئێران داوای ئەوە دێ، کە ئەمریکا بە گوێڕەی پلانێکی سەربازی جێگۆڕکێێ بە هێزەکانی کردووە. ئاژانسەکانی هەواڵ باس لە دامەزرانی سیستمی بەرگری موشەکی پاتریوت لە عێراق دەکەن.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هەروەها لە بارەی ئەنجام و دەرهاویشتەکانی ئەم جموجۆڵە سەربازیانەی ئەمریکا لە عێراق هۆشداری دەدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com