ناوی زیندانییەکان رەوانەی سەرۆكایەتی هەرێم دەکرێن

0

نوچە

ئەمڕۆ دووشەممە ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان له‌ نووسراوێكدا كه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان به‌رز كراوه‌ته‌وه‌، ئاماری ئه‌و راگیراوانه‌ی كه‌ ئازاد ده‌كرێن به‌ ده‌سته‌به‌ری و هه‌روه‌ها ئه‌و زیندانیانه‌ی كه‌ حوكم دراون و به‌ ئازادكردنی به‌ مه‌رج ئازاد ده‌كرێن، راده‌گه‌یه‌نێت.

له‌ نووسراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریدا كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان/نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم كراوه‌، هاتووه‌ كە دوا به‌ دوای هه‌ردوو نووسراویان ژماره‌ (فق له‌ 28/3/2020) و (فق له‌ 5/4/2020) ئاماری ئه‌و راگیراوانه‌ی كه‌ ئازادكراون به‌ ده‌سته‌به‌ری (كفاله‌) له‌ سنووری هه‌ر چوار سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی (هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، كه‌ركوك-گه‌رمیان) و هه‌روه‌ها ئاماری ئازادكردنی به‌ مه‌رج (الافراج الشرطي) ئه‌و زیندانیانه‌ی (محكوم) كه‌ له‌ چاكسازییه‌كانی پارێزگاكانی (هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆكن، له‌ رۆژانی (30/3/2020 تاوه‌كو 5/4/2020) بۆتان ده‌نێرین.

كۆی گشتیی ئازادكردنی گیراوه‌كان و به‌ردانی به‌ مه‌رج له‌ هه‌ر چوار دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌رێم 1474 كه‌سن.

له‌ سه‌رۆكایه‌تیی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی هه‌ولێر 812 گیراو ئازاد كراون و له‌و ژماره‌یه‌ به‌ردانی به‌ مه‌رج 26 كه‌سه‌.

له‌ سه‌رۆكایه‌تیی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سلێمانی 440 گیراو ئازاد كراون و له‌و ژماره‌یه‌ به‌ردانی به‌مه‌رج 12 كه‌سه‌.

له‌ سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی دهۆك ژماره‌ی ئازادكردنی گیراوه‌كان 170 كه‌سه‌ و 30 كه‌سیان به‌ردانی به‌ مه‌رجه‌.

له‌ سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك-گه‌رمیان 21 راگیراو ئازاد كراون له‌گه‌ڵ یه‌ك نه‌وجه‌وان.

هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی به‌ردانی راگیراوان و ئازادكردنی به‌ مه‌رج به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌ رۆژانی داهاتوودا ئاماری نوێ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com