وەزارەتی پێشمەرگە چاوەڕوانی بەغدایە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

جێگری هەیئەی ئەرکان لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، تائێستا هیچ پلانێک و هەوڵێکی نوێ نییە بۆئەوەی هەماهەنگی پیشمەرگە و سوپای عێراق دەسپێبکاتەوە.                                                  

بەهۆی ئەو بۆشایییە ئەمنییانەی کە لەدوای ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ وە لەنێوان هێزی پێشەمەرگە و سوپای عێراقدا درووستبووە. تیرۆرستانی داعش توانیویانە سوود لەو بۆشایییە وەربگرن و چالاکییەکانیان دەستپێبکەنەوە، چەندجارێکیش هەرێمی کوردستان داوای کردووە کە هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگە بکرێت بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشایییە ئەمنییانە، بەڵام بەغدا وەڵامی نەداوەتەوە.                                            

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، لیوا قارەمان کەمال، جێگری هەیئەی ئەرکان لە وەزارەتی پێشمەرگە، سەبارەت بە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناکۆکەکان، ڕایگەیاند”هیچ لێکتێگەیشتن و هەماهەنگییەک لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق درووست نەبووە بۆگەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستا، تائێستاش هیچ هەوڵێکی نوێ نییە”.                          

هەروەها، گوتیشی”لە دوو سەردانی وەزیری پێشمەرگە بۆ بەغدا جەختی لەوەکردووەتەوە کە دانیشتنەکانی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق دەستپێبکەنەوە، بۆئەوەی لیژنەکان دەستبەکارەکانیان بکەنەوە، بەڵام ئێمە چاوەڕوانی بەغداین و هیچ کەمتەرخەمییەک لەسەر شانی وەزارەتی پێشمەرگە نییە لەم پرسەدا، ئەوە بەغدایە کە جدیییەتێکی باشی نییە بۆ هاتنە پێشەوە لەسەر ئەو پرسە”.                                        

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com