وادەی کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی دیاریکرا

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا زەمینەسازی دەکرێت بۆئەوەی کۆبوونەوەکانی نێوان یەکێتی و پارتی، دەستپێبکەنەوە.                                                          

ماوەیەکە گرژی نێوان یەکێتی و پارتی سەریهەڵداوەتەوە، چەندجارێک هەوڵی کۆبوونەوەو دانیشتنی نێوانیان دراوە بەڵام بێ ئەنجام بووە.                                                                                          

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، عوسمان کەریم سوارە، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی، ڕایگەیاند”زەمینەسازی دەکرێت بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوودا کۆبوونەوەکانی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دەستپێبکەنەوە، بەمەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لە نێوان هەردوولا دروستبوون، ئەگەری زیاتر ئەوەیە کۆبوونەوەکان لە دوای جەژنی رەمەزانەوە بکرێن، چونکە بۆ پێش جەژن کات زۆر نەماوە”.                                                                        

ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی، دەڵێت”چەندین کۆبوونەوە لە نێوان هەردوولادا دەکرێن، ڕەنگە سەرەتای کۆبوونەوەکان لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی و پارتی بێت، دواتریش لە ئاستی باڵای هەردوو حزب کۆببنەوە تا دەگەکەن چارەسەری کێشەکان”.                                                                                                       

عوسمان کەریم سوارە، گوتیشی”هیوادارین هەرچی زووە کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی چارەسەر بکرێن، لەبەرئەوەی ئەمڕۆ ئێمە کێشەی گەورەترمان هەیە، وەک کێشەکانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، ناوچە کێشە لەسەرەکان و پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان، کە ئەم کێشانەش بە یەکڕیزی و تەبایی هێزە سیاسییەکانی کوردستان چارەسەر دەکرێت”.                                               

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com