هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا

0

نوچە-ئاژانسەکان

دوای ئەوەی کە شەوی ڕابردوو هێرش کرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە زۆنی سەوز، بەرپرسانی ئەمنی عێراق لە بەیاننامەیەکدا زانیاری نوێیان لە بارەی ئەم ڕووداوە بڵاو کردەوە.

دەوڵەتی عێراق بە فەرمی لە بەیاننامەیەکدا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، باس لە هێرشی ڕۆکێتی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەکات.

بە پێی زانیارییەکان، ئەم ڕۆکێتە لە شارۆچکەی الادریسی لە شەقامی فەلەسەتین بەرەو باڵیۆزخانەی ئەمریکا هاوێژراوە و زیانی گیانی بە دواوە نەبووە.

لە ماوەی ٧ مانگی ڕابردوودا بە هەژمار کردنی ئەم هێرشە، سەرجەم ٢٧ جار  بنکەکانی ئەمریکا کراوەتە ئامانج.

تاکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسایەتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com