لەبارەی نوسراوێک روونکردنەوە دەدرێت

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، نوسراوەکەی حەمید غەزی، لە بارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە یپێش مستەفا کازمییە و هیچ لایەنێکی دەستوری و یاسایی نییە. 

رۆژی دووشەممە ١٨-٥-٢٠٢٠ نوسراوێكی حكومەتی عێراق، کە واژۆی حەمید غەزی لەسەرە بڵاوكرایەوە و تێیدا هاتووە ”سەبارەت بە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، لە نێوان شاندی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق هیچ رێككەوتنێك ئەنجام نەدراوە و دەبێت حكومەتی هەرێم موچەی فەرمانبەران لە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان دابین بكات”. 

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی نوسراوەکەی حکومەتی عێراق، ڕایگەیاند: ئەو نوسراوە لە یپێش مستەفا کازمییە و چەند لایەنێکی سیاسی بە مەبەستی فشار درووستکردن لەسەر هەرێمی کوردستان، نوسراوەکەیان بڵاو کردووەتەوە و پەیوەندی بە حکومەتی ئێستای عێراقەوە نییە.  

پەرلەمانتارەکەی پارتی گوتیشی “نوسراوەکە هیچ لایەنێکی دەستووری و یاسایی نییە، لە سەرەتای دەستبەکار بوونی کابینەی کازمی، هەندێک لایەنی سیاسی شیعە ئەو کارتە سیاسییانە بەکاردەهێنن لە پێناو بەرژەوەندی حزبی خۆیان، بەدڵنیاییەوە هەرێمی کوردستانیش وەڵامی ئەو جۆرە کارانە دەداتەوە”.                                            

دووبردانی دەشڵێت ”لەو بڕوایەدانیم، کە کازمی پشتگیری لەو نوسراوە بکات، بڕیارە دوای جەژنی رەمەزان شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان جارێکی تر سەردانی بەغدا بکەنەوە، بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر کێشەکانی هەرێم و بەغدا”.    

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com