هەسەدە سەرپەرشتیاری پەلامارەکەی سەر کۆبانێ دەستگیر دەکات

0

نوچە: رووداو

ئەو کەسە سەرپەشتی پەلامارەکەی سەر کۆبانێ کردووە لە رۆژئاوای کوردستان لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) قارداشی دەستگیرکراوە و رادەستی عێراقی کردووەتەوە.

شەوی رابردوو میدیای عێراقی هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی عه‌بدولناسر قارداش، كه‌ به‌ربژێرێک بوو بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، بڵاوكرده‌وه‌.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئەم زانیاریانەی لەبارەی ناسنامەی دەستگیرکراوەکە خستووەتەڕوو:

  • ناو: تەها عەبدولڕەحیم عەبدوڵڵا بەکر ئەلغەسانی، ناسراو بە حاجی عەبدولناسر قارداش و ئەبو محەمەد.
  • لە 1967 لە تەلەعفەر لەدایکبووە.
  • لە گەڕەکی مشێرفەی شاری موسڵ نیشتەجێ بووە.

بەپێی زانیارییەکانی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، ئەو چەکدارە لە 2007 پەیوەندی بە رێکخراوی قاعیدە کردووە لە پارێزگای نەینەوا، وەک کەسێکی ئیداری ویلایەتی جەزیرە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ کاریکردووە، پۆستی والی جەزیرەی وەرگرتووە، لە ماوەی پۆستەکەیدا چەند هێرش و پەلامار بۆ سەر هێزە عێراقییەکان و هاوڵاتیان ئەنجامدراون.

سەرەتای ساڵی 2010 بووەتە جێگری والی باکوور، بە فەرمانی ئەبو عومەر بەغدادی کراوەتە والی ویلایەتەکانی باکوور (باشووری موسڵ، موسڵ، جەزیرە و کەرکوک). لە کۆتایی ساڵی 2011ـەش لە دەورووبەری بەغدا، چاوی بە ئەبوبەکر بەغدادی کەوتووە، رایسپاردووە بۆ ئەمیری پیشەسازیی و گەشەپێدان.

دوای راسپاردنی لەلایەن بەغدادی، تەها عەبدولڕەحیم عەبدوڵڵا بەکر ئەلغەسانی چووەتە سووریا لە کارگەکانی دروستکردنی چەک و تەقەمەنی و چەکی بێدەنگ کاریکردووە و زیاتر لە 100 جاریش بەغدادی بینیوە.

قارداش فیکری تەکفیری لەسەر دەستی ئەبو عەلی ئەنباری ناسراو بە ئەبوعەللای عیفری وەرگرتووە و لەساڵی 2003 پەیوەندی کردووە بە ئەنسارولئیسلامەوە. هیشام ئەلهاشمی، لێکۆڵەر و نووسەری بواری ئەمنی و گرووپە توندڕەوەکان لەبارەی عه‌بدولناسر قارداش نووسیویەتی، لەکاتی بەیعەتی بە قاعیدە ئەبو عومەری بەغدادی و ئەبو حەمزە موهاجری نەبینیوە، بووەتە یاریدەدەری ئەبوقسورەی مەغریبی.

بەپێی زانیارییەکانی ئەلهاشمی دواتر قارداش دوای کوشتنی ئەبوعومەری بەغدادی لەنیسانی 2010 پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ ئەبوموسلیمی تورکمانی دروستکردوە، هەر ئەویش لەکۆتایی 2011 چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئەبوبەکری بەغدادی لەدەوروبەری بەغدا بۆ رێکخستووە، بەهۆی ئەوەی ئەندازیاربووە، بەغدادی دوای ئەو چاوپێکەوتنە کردویەتیە ئەمیری پیشەسازی و گەشەپێدان.

لەتەمموزی 2011، لەگەڵ حاجی بەکر خلێفاوی و ئەبو محەممەدی جۆلانی و ئەبو محەممەدی عەدنانی لەپێشەنگەکانی بڵاوکردنەوەی فیکری قاعیدە بوون لە شام، هاوکات لەگەڵ ئەبو محەممەدی عەدنانی دەستێکی باڵای هەبووە رێکخستن و راکێشانی خەڵکی بۆ رێکخراوەکەیان لەرۆژهەڵاتی سووریادا و چەندین کارگەی چەک و تەقەمەنی و چەکی بێدەنگی دروستکردووە.

حەسەن حەسەن، شارەزا لە کاروباری داعش لە سووریا و نووسەری کتێبی لەناو سووپای تیرۆردا کە باسی سەرهەڵدانی داعش لە سووریا و عێراق دەکات، لە تویتێکدا رایگەیاند، عەبدولناسر قارداش ساڵی رابردوو لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکرات – هەسەدە دەستگیرکراوە و بەم دواییانە لەلایەن ئەمریکیەکانەوە رادەستی لایەنی عێراقی کراوە.

هاوکات هیشام ئەلهاشمی کە هاوکات خاوەنی کتێبی (جیهانی داعش)ـە لە تویتێکدا رایگەیاندووە، بەپێی زانیارییەکان عەبدولناسر قارداش لەلایەن شەڕڤانانەوە لەباغۆز دەستگیرکراوە و رادەستی عێراق کراوەتەوە.

دوای ناکۆکی نێوان رێکخراوی قاعیدە و بەرەی نووسرە، کراوەتە والی شەرقییە (حەسەکە، دێرزوور، رەققە) و دواتر بە فەرمانی ئەبوبەکر بەغدادی، بووەتە والی بەرەکە، دوای راگەیاندنی خەلافەتەکەی داعش، چەند پۆستێکی دیکەی وەرگرتووە تاوەکو بووەتە جێگری ئەبوبەکر بەغدادی.

سەرپەرشتیاری یەکەمی شەڕی کۆبانی و کۆنترۆڵکردنی شاری تەدمر، حەلەب و شەڕەکانی باب بووە و رۆڵێکی دیاری لە رووداوەکانی ئەم دواییانەی باغۆزدا هەبووە.

تەها عەبدولڕەحیم بەرپرسی پیشەسازیی، بەدواداچوون و پەرەپێدانی گازی خەردەل بووە کە لە دژی هێزەکانی عێراقی بەکارهێنراوە، رۆڵێکی باڵایشی هەبووە لە زۆربەی دانوستاندنەکانی نێوان رێکخراوی داعش و گرووپە چەکدارەکانی دیکە. هاوکات سەرپەرشتیاری تەواوی جومگە ئیداری و پیشەسازییەکانی داعش بووە.

له‌ مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوودا، هێزێكی تایبه‌تی كۆماندۆی ئه‌مریكا ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خەلیفەی رێكخراوی داعشیان له‌ ئیدلب كوشت و دواتر داعش كه‌سێكی به‌ناوی ئه‌بوئیبراهیم قوڕه‌یشی كرده‌ شوێنگره‌وه‌ی به‌غدادی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com