هۆکاری بڕینی 53 ملیار دینارەکەی هەرێم ئاشکرا دەکرێت

0

  نەوزاد عەلی-سلێمانی

‌ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئاماژەی دڵخۆشکەر هەیە لەبارەی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق.  

دوای چەندین سەردانی شاندی حکومەتی هەرێم، دواجار مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، بڕیاریدا ٤٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە بكات بڕە پارەكە ٥٣ ملیار دیناری كەمترە لەو بڕەی لە مانگەكانی ڕابردوودا لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێم ڕەوانە دەكرا.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا، ڕایگەیاند: ناردنی بڕی ٤٠٠ ملیار دیناری موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە لایەن بەغداوە بۆ هەرێم ئاماژەیەکی باشە بۆئەوەی، کە حکومەتی عێراق ئامادەیە ڕێککەوتنە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بکات، پێشبینی دەکەم لە دوای جەژن دانیشتنەکان دەستپێبەکەنەوە و بگەنە ڕێککەوتن.

شێروان میرزا گوتیشی “کەمکردنەوەی ئەو ٥٣ ملیار دینارەش پەیوەندی بە دابەزینی نرخی نەوت و کەم بوونەوەی داهاتی عێراقەوە هەیە”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com