سەدان هەزار کەس ئاوارە بوون

0

نوچە-ئێن ئاڕ سی

لە دەستپێکی سەرهەڵدان و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە سەدان هەزار کەس لە ئاستی جیهاندا ئاوارە بوونە.

ئەنجومەنی نەرڤیجی ئاوارەکان لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا رایگەیاند: بە هۆی بڵاووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تاکو ئێستا زیاتر لە ٦٦٠ هەزار کەس ئاوارە بوونە.

ڕاپۆرتەکە ئەوەش دەخاتە  ڕوو، کە کۆی ئەم ئاوارانە سەر بە ١٩ وڵاتی جیهان و زۆرترینیان لە وڵاتی کۆماری دیموکراتی کۆنگۆوە ئاوارە بوونە.

بەرپرسی ئەم رێکخراوە ڕەخنەی توندی لە وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایش گرتووە و هەر یەک لە وڵاتانی ئەمریکا، ڕوسیا، چین، بەریتانیا و فەڕەنسەی بە چەند منداڵێک شوبهاندووە کە یاری بە لم دەکەن و لە دۆخی جیهان بێ ئاگان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com