میکانیزمی مامەڵەکردن لە گەڵ خۆپیشاندەران ڕاگەیێندرا

0

نوچە-الفرات

کابینەی نوێی حکومەتی عێراق، میکانیزمێکی نوێ بۆ مامەڵەکردن لە گەل خۆپیشاندەران لە داهاتوو دیاری دەکات.

یەحیا ڕەسوڵ، گوتەبێژی فەرمی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق میکانیزمی چۆنێتی مامەڵەکردن لە گەڵ خۆپیشاندەرانی عێراقی شی کردەوە.

یەحیا رەسوڵ لە میانی بەشادریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی لە کەناڵی الفرات رایگەیاند: وەک گوتەبیژی فەرمی مستەفا کازمی ئەرکی قورسی لە سەر شانە.

یەحیا رەسوڵ هەروەها جەختی کردەوە، کە خۆپیشاندان مافێکی یاسایی خەڵکی عێراقە بە ومەرجەی کە هێمنانە و ئاشتیخوازانە بێت.

بە گوتەی یەحیا ڕەسوڵ، بە هۆی باردۆخی قەیراناوی عێراق و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و باری خراپی دارایی، دەبێ زۆر ژیرانە  مامەڵە لە گەڵ پرسی خۆپیشاندانەکان بکرێت.

ڕەسل جەختیشی کردۆتەوە، کە سەرۆکوەزیرانی عێراق گرنگیەکی تایبەتی بە خۆپیشاندەران و داواکانیان دەدات. هەر بۆیە کار بۆ ئاسایی کردنەوە دۆخەکە دەکەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com