بەغدا و واشنتن دەست پێدەکەن

0

نوچە-ئاژانسی هەواڵی عێراق

سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، لە بارەی دەستپێکردنی هاوکارییە ستراتیژیەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن گفتوگۆیان ئەنجام دا.

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە بەیانێکدا ئاماژەی بەم گفتوگۆیەی نێوان مستەفا کازمی و مایک پۆمپیۆ کردووە و تیایدا هاتووە: هەر دوو لا سەبارەت بە دەستپێکردنی هاوکاریە ئابوری، سیاسی و سەربازیەکانی نێوانیان گفتوگۆیان ئەنجام داوە کە کۆی ئەم باسانە ڕەهەندی ستراتیژییان هەیە.

پۆمپیۆ و کازمی، لەم پەیوەندیە تەلەفۆنییەدا لە بارەی هاوکاری و پەیوەندییە سەربازیەکانی بەغدا و واشنتۆن گفتوگۆیان ئەنجام داوە.

بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا، ئامادەکاری پێویست  بۆ دەستپێکردنی ئەم دانوستانانە بکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com