دوو سەرکردەی داعش کوژران

0

نوچە-ئاژانسەکان

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، کە ئەمریکا سەرکردایەتی دەکات، کوژرانی دوو سەرکردەی سەربازی داعش پشتڕاست دەکاتەوە.

بەرپرسانی هاوپەیمانان لە بارەی کوژرانی ئەم دوو سەرکردە سەربازیەی داعش رایانگەیاند”لە میانی هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانیان، لە ١٧ی مەی ئەم دوو فەرماندە باڵایەی داعش کوژراون”..

احمد عیسی اسماعیل الزاوی و احمد عبد محمد حسن الجغیفی، ناسنامەی ئەو دوو سەرکردەی داعشە کە کاری گواستنەوەی  چەکدارانی داعشیان بۆ باکوری بەغدا لە ئەستۆ بووە.

هاوپەیمانان هەروەها جەخت لە سەر بەردەوام بوونی ئەم هێرشانە  دەکەنەوە و دەڵین: لە داهاتوودا گورزی سەربازی لە رێکخراوی داعش دەوەشێنن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com