لە سلێمانی قەدەغەی هاتوچۆ دەستیپێکرد

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

پارێزگاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، قەدەغەی تەواوەتی ھاتوچۆ لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان، بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر لە پارێزگای سلێمانی بەتەواوی جێبەجێ دەكرێت.   

بەگوێرەی راگەیه‌ندراوی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە رۆژانی جەژنی رەمەزان رێکارەکانی خۆپاراستن لە کۆرۆنا تووندتر دەکرێن ‌و تا ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٠یش قەدەغەی ھاتووچۆی نێوان پارێزگاکان بەردەوام دەبێت ‌و ھاتووچۆ لەگەڵ شارەکانی عێراقیش بە تەواوەتی رادەگیرێت.   

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: قەدەغەی ھاتووچۆ لە هەر سێ ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان، بۆ ماوەی ٧٢ کاتژمێر لە پارێزگای سلێمانی بەتەواوی جێبەجێ دەكرێت، بڕیارەکەش لە ١٢ ئەمشەوەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردن”.   

پارێزگاری سلێمانی دەڵێت “بەپێی بڕیارەکە هەموو جۆرە قەدەغەیەکی هاتوچۆ دەبێت بە ئۆتۆمبێل و پیادەوە، واتە قەدەغەی تەواوەتییە و هەموو جوڵەیەک دەگرێتەوە، تەنها بۆ ئەوانە نەبێت، کە حاڵەتی پێویستیان هەیە، بۆ نموونە حاڵەتی تەندروستی، کارمەندێکی پزیشکی، کە لە کاتی دەوام کردندایە، هێزە ئەمنییەکان و ڕاگەیاندنکارەکان کە لە ئەرکدان”.        

هەڤاڵ ئەبوبەکر گوتیشی ”ئومێدەکەم هاوڵاتیان پابەندی تەواوی ڕێنماییە تەندروستی و ئارامی و کارگێڕییەکان بن، چونکە ئەم بارودۆخەی کە ڕاگەیەندراوە پەیوەستە بە تێکەڵاوی زیاد لە پێویست، بەریەک کەوتن و کۆبوونەوی زیاد لە پێویست لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا، هەروەها هاوڵاتیان خۆیان لە هەموو قەرەباڵغی و بەریەککەوتن و تێکەڵاو بوونێک بپارێزن”.      

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com