وەزارەتی تەندروستی: 23 كەسی تر توشی كۆرۆنا بوون

0

نوچە

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، 23 كەسی تر لە سلێمانی و هەڵەبجە تووشی كۆرۆنا بوون.

رونیشیكردۆتەوە، 18 تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەكەیان هەبووە، یەك تووشبوو پێشینەی گەشتی هەبووە و چوار تووشبووش بەركەوتەی تووشبوانی پێشوون.

دەقی راگەیێندراوەکە:

دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، بیست و سێ تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، چواردە پیاو و ھەشت ئافرەت و كچێكی گەنج.
چوار تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون، یەك تووشبوو پێشینەی گەشتی ھەبووە، ھەژدە تشبووەكەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشكنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە.

هەژدە تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.
یەك تووشبوو دەنیشتووی قەزای دەربەندیخان.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای كەلار.
یەك تووشبوو دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجە.
یەك تووشبوو دانیشتووی پارێزگای بەغداد.

وەزارەتی تەندروستی
٣٠ ئایار ٢٠٢٠

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com