سبەی پەرلەمان کۆدەبێتەوە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە، بەڵام تا ئێستا کارنامەی کوۆبوونەکەمان بەدەست نەگەیشتووە.

بڕیارە سبەنێ چوارشەممە ٣-٦-٢٠٢٠ ئەنجوومەنى نوێنەرانی عیراق کۆببێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ دەستەى سەرۆکایەتى ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆدەببێتەوە.  

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ڕێبوار هادی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بارەی کارنامەی کۆبوونەوەکە، ڕایگەیاند: تائێستا کارنامەی کۆبوونەوەکەمان بەدەستنەگەیشتووە و نازانین بە دیاریکراوی کۆبوونەوەکەی سەبەی لەسەر چ پرسێک دەبێت، بەڵام پێشبینی دەکەم لەسەر دۆخی ئێستای عێراق و ئەو پڕۆژە یاسایانە بێت، کە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمیان بۆکراوە.  

سەبارەت بە پڕکردنەوەی پۆستە بەتاڵەکانی کابینەکەی کازمی، ڕێبوار هادی گوتی “هێشتا دیاری نییە، کە لە کۆبوونەوەکەی سبەی پرسی پڕکردنەوەی پۆستی وەزارەتە بەتاڵەکانی کابینەی حکومەتەکەی کازمی دەخرێتە بەرنامەی کارەوە یاخود نا”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com