قایمقامی پێنجوێن زانیاری دەخاتەڕوو

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

قایماقامی قەزای پێنجوێن ڕایدەگەیەنێت، هاوڵاتیان زۆر هاوکاری تیمەکان دەکەن، لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژە زۆرترین پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هاوڵاتیان ئەنجامدراوە.   

دوای تۆمارکردنی ٥١ حاڵەتی کۆرۆنا لە پێنجوێن، بە مەبەستی رێگریکردن لە تەشەنەکردنی زیاتری ڤایرۆسەکە، لیژنەیەک پێنجوێنیان بۆ پێنج بەش دابەشکردووە و دەروازەی باشماخ-یش لەو شارە بۆ ٧٢ کاتژمێر داخراوە،  گومان دەکرێت هاتوچۆی دەروازەکە سەرچاوەی تووشبوونی ئەو ٥١ کەسە بێت.     

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، زانا ڕەحمان، قایمقامی پێنجوێن، لە بارەی دۆخی قەزاکەیان، ڕایگەیاند: بە سوپاسەوە هاوڵاتیانی پێنجوێن زۆر هاوکاری تیمە تەندروستییەکان و هێزە ئەمنییەکانن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە، لە ماوەی ئەم دوو ڕۆژە، زۆرترین پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ هاوڵاتیان ئەنجامدراوە، ئەوانەی بەرکەوتنیان هەبووە لەگەڵ تووشبووەکان و ئەوانەشی گومانیان لە خۆیان هەیە، خۆیان سەردانی بنکەکانی تەندرووستی دەکەن و پشکنییان بۆ ئەنجامدەدرێت.

قایمقامی قەزای پێنجوێن دەشڵێت “بەلەبەرچاو گرتنی تایبەتمەندێتی قەزای پێنجوێن، کە شوێنێکی کشتوکاڵییە و لە ئێستاشدا گەرمەی کارکردنی جووتیارانە لە ناوچەکە، بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆناوە، هەندێک ئاسانکاریمان کردووە بۆ جووتیاران”. 

زانا ڕەحمان جەتیشیکردەوە، هیچ گردبوونەوە و نارەزایییەک لە پێنجوێن ئەنجام نەدراوە. گوتیشی “پێنجوێن جیاوازە لە ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، بۆیە سەرجەم ئەو شوێنانەی، کە پێداویستی جووتیارانی ناوچەکە دابین دەکەن، ڕێگرییان لێناکرێت بە کردنەوەیان، بەڵام بە ڕێکارەکانی خۆپارێزییە”.    

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com