سەرۆکی تاڵیبان بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە

0

نوچە-فارین پاڵیسی

گوتەبێژی ڕێکخراوی تاڵیبانی ئەفغانستان، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە هەواڵێکی فارین پاڵیسی، لەبارەی مردنی سەرۆکی ئەم ڕێکخراوە، بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، هەڵوێستی وەرگرت.

زەبیحوڵڵا موجاهید، گوتەبێژی تاڵیبان ڕەتی دەکاتەوە، کە سەرۆکی تاڵیبان و بەرپرسانی دیکەی ئەم رێکخراوە بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دابێت.

موجاهید جەخت دەکاتەوە، کە سەرۆکی تاڵیبان و سەرانی دیکەی ئەم رێکخراوەیە لەوپەڕی تەندروستیدان و لە پەتای کۆرۆنا پارێزراون.

فارین پاڵیسی ڕۆژی ڕابردوودا ڕایگەیاند، بە پشت بەستن بە زانیاری چەند بەپرسێکی تاڵیبان، مەلا هەیبوتەڵڵا ئاخوندزادە، سەرۆکی ئەم رێکخراوە، بەهۆی کۆرۆناوە مردووە.

ئەم سەرچاوانە جەخت دەکەنەوە، کە سەرۆکی تاڵیبان سێ مانگە بە دەنگ و ڕەنگ هیچ دەرکەوتنێکی نەبووە و پەیامەکەشی بە بۆنەی جەژنی رەمەزان پێشتر تۆمار کراوە.

گریمانە دەکرێ لە کاتی چوونیان بۆ قەتەر، سەرانی تاڵیبان توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبێتن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com