سلێمانی.. 35 توشبووی دیکە بە پەتای کۆرۆنا راگەیێندرا

0

نوچە

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، توشبووی 35 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی راگەیاند، کە 29 توشبوویان لەنێو شاری سلێمانین.  

وەزارەتی تەندروستی لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی تۆمارکردنی ئەو توشبووە نوێیانە دەڵێت، 21 پیاو، 10 ئافرەت و چوار منداڵن، کە 11 توشبوویان بەرکەوتەی توشبووانی پێشوون و 24 توشبوویان نیشانەی نەخۆشییەکەیان هەیە. 

توشبووەکان بەمشێوەیە بەسەر ناوچەکاندا دابەشبوون: 

29 تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین
پیرەمەگروون: یەک تووشبوو
عەربەت: یەک تووشبوو
چەمچەماڵ: یەک تووشبوو
کەلار: یەک تووشبوو
پێنجوێن یەک تووشبوو
تووشبوویەکیش دانیشتووی پارێزگای ئەنبارە

بە تۆمارکردنی ئەو ژمارەیە لە توشبووان، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆ 788 توشبوو بەرزبووەوە، کە 434 کەسیان چاکبوونەتەوە و 11 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.  

دەقی راگەیێندراوەکەی تەندروستی:

  دەرەنجامی نوێ … 

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، سی و پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، بیست و یەك پیاو و دە ئافرەت و چوار منداڵ.یازدە تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، بیست و چوار تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان ھەیە. 

بیست و نۆ تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.

یەك تووشبوو دانیشتووی پیرەمەگروون.

یەك تووشبوو دانیشتووی عەربەت.

یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ.

یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار.

یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین.

یەك تووشبوو دانیشتووی پارێزگای ئەنبار.

 وەزارەتی تەندروستی ٢ حوزەیران ٢٠٢٠

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com