مالیکی لەبارەی هەڵکوتانەسەر حزبوڵڵا هاتەدەنگ

0

نوچە

سەرۆکی دەوڵەتی یاسا، داوادەکات هەموو لایەک دان بەخۆیاندا بگرن و دەڵێت، نابێت دامەزراوەکانی دەوڵەت لە “شکۆی” حەشدی شەعبی کەمبکەنەوە و پێشێلکاری لە دژیان بکەن.

تویتەکەی نووری مالیکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا، لە تویتێکدا لەبارەی رووداوی هەڵکوتانە سەر بارەگای حزبوڵڵای عێراق لە بەغدا، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەلایەن هێزەکانی دژە تیرۆری عێراقەوە، کە بووە هۆی دەستگیرکردنی نزیکەی 20 چەکداری حەشدی شەعبی.

مالیکی پشتگیریی خۆی بۆ حەشدی شەعبی دەربڕێ و گوتی “حەشدی شەعبی سەرکردەی سەرکەوتن و هێزی گەل و دەوڵەتی [عێراقن]..دەبێت رێزی لێبگرین و شکۆی بپارێزین. نابێت پێشێلکاری لە دژ بکرێت”.

هاوکات مالیکی پشتیوانی و پشتگیریی خۆی بۆ حکومەتی عێراق و دژەتیرۆر دەردەبڕێ و بە “دەوڵەت و دژە تیرۆری خۆمان” ناویان دەبات. دەشڵێت “شانازییان پێوە دەکەین” باوەڕمان بە تێکۆشانیان هەیە و نابێت لە قورساییان کەمبکرێتەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو هێزێکی دژە تیرۆری عێراق لە شاری بەغدا هەڵیکوتاوەتە سەر بارەگایەکی کەتایبی حیزبوڵڵا و نزیکەی 20 کەسیان دەستگیرکردووە، کە سێ لە دەستگیرکراوەکان فەرماندەی باڵای ئەم گرووپە بوون. بەڵام سەرچاوەیەکی حەشد رەتیدەکاتەوە کە هیچ فەرماندەیەکی باڵای حەشد لەو هێرشەدا دەستگیرکرابێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com