کازمی لە نێوان دوو بۆچوون

0

نوچە

گەشبینیەکی سیاسی، کە پێمان وابێت ئامانجی سەرەکی دیالۆگی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتۆن، کە هەفتەی ڕابردووی دەستی پێکرد، کشانەوەی هێزی سەربازی ئەمریا بێت لە عێراق.گەشبینییە لەو ڕووەوە کە دوو بۆچوون سەبارەت بە ئەنجامە سەرەتاییەکانی ئەم گفتوگۆ ستراتیژیە لە ئارادایە.

بازنەی ەدسەڵاتی نزیک لە کازمی پێیوایە، کە گفتوگۆکان ئەنجام بەخشن و بۆ تێپەڕینی عێراق لە بنبەست و قەیرانی هەمەگیری ئێستا یارمەتیدەرن.

بەڵام بەرامبەر بەم بۆچوونە، ڕانگەیەکی دیکە هەیە، کە بەو ڕادەیە گەشبین نین و بگرە بێ هیوا و شكستخواردوو خۆیان دەنوێنن. ئەمە بۆچوونی ئەو لایەن و ڕەوتانە، کە پێیان وایە دانوستانە ستراتیژیەکە لە بەرژەوەندەی عێراقدا نییە و کارەساتێکی دیپلۆماسی بەڕێوەیە، کە مستەفا کازمی لێی دەستپێشخەر بووە.

کۆتایی هاتنی قۆناخی یەکەمی دیالۆگی ستراتیژی نێوان واشنتۆن و بەغدا، لە ڕاستیدا ئەو دوو بۆچوونەی بەدواوە بوو کە وەک هەڵوێست و کاردانەوەی دژ بە یەکیش هەژمار دەکرێن.

بە دەر لە دەنگ و بۆچوون و لێدوانی کەسە نزیکەکانی کازمی،دەبێ سەرنجێکی ورد بخرێتە سەر لێکدانەوەی ئەو حزب و لایەنانەی کە خۆیان لە ژێر ناوی بەرژەوەندی باڵای عێراق بە ڕەخنەگر و زەرەرمەند و  شکستخواردوو نیشان دەدەن.بەرایی و کۆتایی لێدوانەلکانی ئەم لایەنانە ئەوەیە، کە ئەنجامی ئەم دانوستانە لە زیانی عێراق تەواو دەبێت.بۆ ئەم بۆچوونەوەی خۆشیان دوو هۆکار دێننەوە،یەکەم پێکهاتەی تیمی دانوستانکار، دووەم، ناوەرۆکی گفتگکان کە بەتاڵە لە ئەنجاـیکی دڵخواز بۆ عێراق.

بەڵام نزیکەکانی کامزی ئەم بۆچوونەی ناڕازیان ڕەتدەکەنەوە و ڕایەکی جیاوازیان هەیە. بە گوتەی نزیکەکانی کازمی،سەرۆوکەزیران هەوڵی دا کە  پێکهاتەی شاندی دانوستانکاری عێراقی لە ئاستی شاندی لایەنی ئەمریکادا بێت و بەیانە هاوبەشەکەش کە وەک ڕاگەیێنداروی هاوبەشی کۆتایی قۆناخی یەکەم خرایە ڕوو،پشتڕاستکەرەوەی ئەم هاوسەنگیەیە.هەروەها بڕیارە قۆناصی دووەمی دانوتسانەکان لە ئاستی وەزیران بەرێووە بجێت و دوو لایەن لە تێگەیشتنی هاوبەش نزیک دەبنەوە.بۆ ئەم مەبستە کازمی دەبێ بجێتە پەرلەمانی عێراق و دەنگی پەرلەمان بۆ واژۆکردنی رێککەوتنێکی نوێ لە گەڵ لایەنی ئەمریکی مسۆگەر بکات.

لە گەرمەی ئەم مشتومڕە سیاسیەدا، نووسینگەی مستەفا کازمی و ئاژانسەکانی هەواڵی عێراقی دەڵێن بڕیارە سەرۆکوەزیران لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی واشنتۆن بکات بە چەند مەبەست. یەکەم، ڕاکیشان و مسۆگەرکردنی پشتگیری ئەمریکا لە عێراق، دووەم، دەرباکردنی عێراق لە دۆخی بە بنبەست گەیشتووو، کە زۆرتر پەیوەستە بە قەیرانی ئابوری و داراییە عێراقەوەیە. هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، کە کۆمەڵێک دۆسیەی ئەمنی و سەربازی و سیاسی دیکەش لە ژێر مێزی دانوستان دەخرێتە سەر مێز و گفتوگۆی لە بارەوە دەکرێت.

هەر چٶنێک بێت بەیانی هاوبەشی واشنتۆن و بەغدا کە دوای کۆتایی قۆناخی یەکەمی دانوستانە ستراتیژیەکە دەرکرا،ئەوە ناگەیەنێ کە ئەمریکا بە یەکجاری پاشەکشە لە عێراق بکات،بەڵکوو تەنها ئاماژەی کەم کردنەوەی هێزەکان دەگەیەنێت.ئەم ئەنجامەش بە پلەی یەکەم ئێران و گروپە میلیشاییەکانی سەر بە تارانی لێ زەرەرمەند دەبێت.بە جۆرێک کە بەرەی سیاسی ئێران لە عێراق کە هاوپەیمانی فەتح و دەوڵەتی یاسا نونەرایەتی دەکەن،تاکوو ئێستا لە بەرەوەی ئەو بۆچوونەن کە بە تیمی کازمی لە بابەتی دیالۆگەکە گەشبین نین و بە لە دەلاقەی ئێرانەوە  بەدبینی خۆیان دەرخستووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com