ئێران: هەر ٣٣ چرکە حاڵەتێکی تووشبوون تۆمار دەکرێت

0

نوچە—ئاژانسەکان

گوتەبیژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، لە بارەی دۆخی کۆرۆنا لە ئێران هۆشداری دەدات.

سیما سالار ،ئەمڕۆ شەممە، ٢٧ی جون رایگەیاند: بە شێوەی ناوەندی هەر ٣٣ چرکە جارێک، حاڵەتێکی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لە ئێران تۆمار دەکرێت.

تەنها لە ٢٤ کاژێری ڕابردوودا، ١٢٥ کەس بە هۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.

ئاماری ڕۆژانەی تووشبوون بە کۆرۆنا، لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە کە گومانی جددی لە سەر ڕاستی و دروستی ئەم زانیاریانە هەیە و ئامارە نافەرمییەکان باس لە رێژەیەکی چەند بەرابەری تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەکەن لەم وڵاتە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com