وەزارەتی خوێندنی باڵا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

0

نوچەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتی هەرێمی کوردستان، روونکردنەوەیەکی لەبارەی خشتەی مووچەی فەرمانبەرانی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، ئەو خشتەیەی بڵاوکراوەتەوە دوورە لە راستییەوە.

لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا هاتووە: چەند پەیجێک لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک، لیستێکى موچەیان بڵاوکردۆتەوە گوایە ئەمە خشتەى نوێى موچەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستییە، لێرەوە بە ڕاى گشتى و سەرجەم مامۆستاو فەرمانبەرانى بەڕێزی دامودەزگاو دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنین، کە ئەم خشتەیە دوور و نزیک پەیوەندى بە موچەى وەزارەتەوە نییەو دورە لە ڕاستیەوەو ساختەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com