گوتەبیژی کازمی روونکردنەوە دەدات

0

نوچە-ئاژانسەکان

گوتەبیژی مستەفا کازمی، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی جون لە بارەی هێرش بۆ سەر بنکەنای حەشدی شەعبی ڕوونکرنەوەیەکی بڵاو کردەوە.

گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەم بارەوە گوتی: ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی ئەمریکا و هێزە ئەمنیەکانی عێراق، کە بەو هۆیەوە ژمارەیەک لە بەرپرسانی سەربازی حزبولڵای سەر بە ئێران دەستگیر کران، بە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق و بە پێی پلانی پێشوەختە بەڕێوەچوو.

یەحیا ڕەسول جەختیشی کردەوە، کە هێزە ئەمنیەکانی عێراق، هەوڵی پاراستنی شکۆی حکومەت دەدەن بە گوێرەی دەستوری عێراقی.

گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕاشیگەیاند، کە کازمی پێی وایە تەنها لە دەسەڵاتی هێزی سەربازی فەرمی عێراقدایە، کە چەکیان پێ بێت و لە دەرەوەی ئەم بڕیارە ڕێگە بە هیچ لایەنێک نادەن، کە چەکدار بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com