زیانەکانی کۆرۆنا بۆ سەر ئابوری جیهانی

0

نوچە-ڕۆیتەرز

ناوەندی بارزگانی نێودەولەتی ڕاپۆرتێکی شیکاری لە بارەی زیانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ سەر ئابوری جیهانی بڵاو کردەوە.

بە گوێرەی بەراوردی ئەم ناوەندە، لە دوای بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بڕی ١٢٦ ملیار دۆلار زیان بە ئابوری جیهان گەیشتووە.

ئەم ئامارەی ناوەندی بازرگانی نێودەوڵەتی بە پشت بەستن بە ڕاپرسییەک ئامادە کراوە و تایبەتە بە ساڵی ٢٠٢٠.

ڕاپۆرتەکە جەخت دەکاتەوە بە بەرارود لە گەل ساڵی ٢٠١٩،داڕمانی ئابوری جیهانی دەستی پێکردووە و  دەستپێکی ئەم داڕمانەش لە چینەوە دەستی پێکردووە کە وەک وێزگەی یەکەمی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەژمار دەکرێت.

ئامارەکە ئەوەش دەخاتە ڕوو کە ڕێژەی هاوردە و هەناردەی وڵاتانی ئەوروپی و ئەمریکا بە بەراورد لە گەڵ ساڵی ٢٠١٩،٧ بۆ ٨% دابەزیوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com