بودجەی 2020 پەسەند ناکرێت

0

شلێر سەعید: هەولێر 

بودجەی دارای گشتی 2020 عێراق، كە دوای ەو هەموو دواکەوتنە دەبوو تا ئێستا لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندی بكردبایە، بەڵام تا ئێستا ئەو بودجەیە نەگەیشتووە و 30-6-2020 دوا وادەیە، كە دەبێت حكومەتی عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی دارایی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بنێرێت، ئەندامێكی كوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت وەزیری داریی  سەرقاڵی بودجەی 2021-ە.

لە لێدوانێكی تایبەتدا سەبارەت بە بودجەی دارای گشتی عێراق، جەمال كۆچەر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە نوچە-ی راگەیاند: حكومەت پڕۆژەی بودجە نانێریت، چونكە وەزیری دارایی بەڕاشكاوی دەڵێت، نانێرم و ئەو دەڵێت ”پێویستم بە مانگێك کات هەیە تا ئەژماری بكەم و بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی بنێرم و ئێوەش تا گفتوگی دەكەن لەسەری، و پاشان  بۆ سەرۆك كۆماری بنێرن وئەو ئالیەتە زۆری دەوێت، چونكە  ئێنجا بۆ ئێمەی بگەڕێنەوە، هەمواری بكەین و دیسان بینیرنەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەربدەن پاشان بچێتەوە ڕۆژنامەی وەقائع ئەوەش دوو مانگی دەوێت”.

جەمال كۆچەر گوتیشی، وەزیری دارایی دەڵێت، ئێستا سەرقاڵی بودجەی 2021 -م تا بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی بنێرم، چونكە لە یاسای ئیدارەی مالی دا هاتووە، کە دەبێت لە 15-ی 5 حكومەت سەرقاڵی  بودجەی ساڵی داهاتوو بێت، بۆیە وەزیری دارایی دەڵێت سەرقاڵم تاکو بودجەی 2021 لەكاتی خۆی بۆ ئێوە بنێرم. 

سەبارەت بە پشكی هەرێم لە بودجەی عێراق، ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلیژنەی دارایی  ڕوونی كردەوە، کە ئەو ڕێكکەوتنەی لە نێوان هەرێم و بەغدا هەبوو گەر بیگەڕێننەوە ئەوە بەهەمان شێوە بودجەش دەنێرن، چونكە ڕێكکەوتنی نوێ لە ئارا دا نییە، هەرلە سەر ڕێكکەوتنە كۆنەكە دەڕۆن. هاوكات ئەوەش دەوستێتە سەر ئەوەی ئایا هەرێم دەتوانێ‌ قەناعەت بە بەغدا بێنی بەو بڕە نەوتەی ڕادەستی دەكات لەبەرامبەردا 452 ملیار وەربگرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com