پەرلەمانتارێک: پڕۆژە یاسای چاکسازی جێبەجێ بکڕێت پێویستمان بە بەغدا نامێنێ

0

شلێر سەعید

پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت: ئەگەر داهاتی دەروازە سنورییەکان بۆ حكومەت بگەڕێتەوە و كاری جددی تێدابکرێت، پێویستمان بە بەغدا نامێنێ‌، ئەوە پێویستی بە هاوكاری هەمو لایەنەكانە”.

بەهۆی پەتای کۆرۆنا، دابەزینی نرخی نەوت و بڕینی بەشە بودجەی هەرێم لەلایەن بەغداوە، هەرێم توشی قەیرانی دارایی هاتووە و نزیکەی دوو مانگە موچەی فەرمانبەران دابەشنەکراوە.

لە لێدوانێكی تایبەت پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، بەنوچەی ڕاگەیاند: بۆ چاكکردنی بارودۆخی ئابوری هەریم، جگە لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی چاكسازی هیچ ڕێگەیەكی دیكەمان لە بەردەم نییە، بەتایبەت چاكسازی لە موچە، نەهێشتنی دوو موچەو سێ موچە و ئەو کارانەی کە بە گەندەڵی کراوە لە پڕۆژەی چاكسازیدا چارەسەریان بۆ دانراوە،  ئەگەر هەمووی جێ بەجێ‌ بكرێت داهاتێكی باش بۆ حکومەت دەگەڕێتەوە”.

پێشەوا هەورامی دەڵێت” پێش هاتنی كۆرۆنا، حکومەت بەجددی كاری کاری لەسەر داهاتی ناوخۆ کرد و بەشێوەكی بەرچاو بەرزبۆوە. ئەگەربێتو دەروازە سنوریەكان جارێكی دیكە داهاتیان بۆ حكومەت بگەڕێتەوە و بەجددی كاری تێدابكرێت پێویستمان بەغداش نامێنێ‌، ئەوە هاوكاری هەمو لایەنەكانی دەوێت چونكە هەر لایەنێك دەتوانێ‌ ئەوە تێك بدات وتەفرەقە دروستبكات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com