پەیوەندی نێوان کۆرۆنا و قەڵەوی بزانە

0

نوچەنێت

شارەزایانی بواری تەندروستی دەڵێن: پەیوەنیدیەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان کەسانی قەڵە و ئەگەری تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە.

بە گوتەی شارەزایانی بواری تەندروستی، کەسای سەرەوەی ٦٠ ساڵ ئەگەری تووشبوونیان بە پەتای کۆرۆنا زیاترە و تانانەت کەسانی خوارەوەی ٦ ساڵ کە قەڵەون، بەرەبەرە سیستمی بەرگری لەشیان لاواز دەبێت و زەمینەی توشبوونیان بەم پەتایە فەراهەم دەبێت.

سیستەمی بەرگری لەش بە یەک شەو لاواز یان بەهێز نابێت، بەڵکو پەیوەندی بە تێپەڕینی کاتەوە هەیە، هەر بۆیە کەسانی قەڵەو کە تەندررستی خۆیان ناپارێزن، زووتر توشی جۆرەکانی پەتا و نەخۆشی دەبن.

بە گوتەی شارەزایان، کەسانی قەڵەو، وەرزش و جموجوڵیان نییە، شێوەی ژیانیان نەگونجاوە و بەرنامەی خۆراکیان ناڕێکە و بە گوێرەی پێویست خەویان نییە، ئەمەش بە تێپەڕینی کات فشار لە سەر تەندروستی جەستەی کەسەکە دروست دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com