هۆشداری لەبارەی دۆخی عیراقەوە دەدرێت

0

نوچە-المعلومە

وەزیری پێشووی گەیاندنی عێراق، هۆشداری لە بارەی هێرش بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی دەدات.

حەسەن کازم ڕاشد، وەزیری پێشوی گەیاندنی عێراق وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشەکانی سەر حەشدی شەعبی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە، هۆشداری دەدات  ودەڵێت: هەندێک لایەن بە نیاز نانەوەی ناکۆکی و دووبەرەکین لە نێوان حەشدی شەعبی و ‌هێزە ئەمنییەکانی ئەم وڵاتە.

ڕاشد گوتویەتی: بڕیاری دەستگیرکردنی ئەندامانی حزبولڵای لوبنانی، بڕیاڕیکی ناحەکیمانە و هەڵە و مەترسیدار بوو.

ئەم وەزیری پێشووی عێراق هەروەها دەڵێت: ئەولەوییەتی یەکەمی مستەفا کازمی، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخەتەیە، ائەمەش هۆکاری هەڵبژاردنی کازمی بوو بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com