عەلی تەتەر بەڵێنی بە سەرۆکی هەرێمدا

0

نوچەنێت

عەلی تەتەر، پارێزگاری نوێی دهۆک لەبەردەم سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوێندی یاسایی خوارد.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٩-٦-٢٠٢٠، عەلی تەتەر، پارێزگاری نوێی دهۆک لەبەردەم سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوێندی یاسایی خوارد و بەڵێنی خزمەتی پارێزگای دهۆکی بە سەرۆکی هەرێمدا.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی فەرهاد ئەتووشی، پارێزگاری پێشووی دهۆکی کردووە کە “لەکاتێکی هەستیار و سەردەمی قەیرانەکاندا دەستبەکاربووە، لەگەڵ ئەوەشدا خزمەتێکی بەرچاوی بە پارێزگای دهۆک کردووە”. 

له‌ رێوڕه‌سمی سوێندخواردنەکەدا کە رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زيرى ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش ئاماده‌ى بوو، پارێزگارى نوێی دهۆك جەختی لەوە کردووەتەوە‌‌ به‌ هه‌موو توانايه‌ك خزمه‌ت به‌ پارێزگاى دهۆك ده‌كات و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات كار و ئه‌ركه‌كانى به‌ باشترين شێوه‌ جێبه‌جێبكات. 

عەلی تەتەر کێیە؟

– ساڵی 1968 لە دەڤەری نێروەی سەر بە قەزای ئامێدی لە دایکبووە

– ساڵی 1975 ئاوارەی ئێران بووە

– ساڵی 1979 بووەتە ئەندامی یەکێتی قوتابیانی کوردستان

– ساڵی 2002 بووەتە کارگێری لقی یەکی پارتی

ـ ساڵی 2011 تاوەکو 2017 بەرپرسی لقی 10ی پارتی بووە

– لە ساڵی 2017ەوە تائێستا بەرپرسی لقی هەشتی پارتییە لە زاخۆ

ـ  ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستانە

– دکتۆرای لە مێژوودا هەیە

– پرۆفیسۆری یاریدەدەربووە لە  بەشی مێژووی زانکۆی دهۆک

– ساڵی 2018 پلەی پرۆفیسۆری پێدراوە

– خاوەنی نۆ پەرتووکە لە بواری سیاسی و مێژوویی

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com