سەرۆکی حکومەت لەگەڵ شاندی دانوستانکار کۆبووەوە

0

نوچەنێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ شاندی دانوستانکار لەگەڵ حکومەتی عیراق کۆبووەنەوەی ئەنجامدا.

رۆژی ٢٣-٦-٢٠٢٠، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و لە ماوەی دوو رۆژدا لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و حیزبی لە بە‌غدا کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠-٦-٢٠٢٠، لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی دانوستانکار لەگەڵ حکومەتی عیراق کۆبووەوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان،بەشداری کۆبوونەوەکەی کرد.

لەم کۆبوونەوەیەدا قوباد تاڵەبانی، باسی سەردانی هەفتەی رابردووی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و ئەنجامی گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و پێشنیازەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان کردووە،

  لە کۆبوونەوەکە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، جەختی لەوەکردووەتەوە کە هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆکان بەردەوام دەبێت بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک کە ماف و شایستە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراوبێت. 

مەسرور بارزانی هەروەها جەختی کردۆتەوە، کە ھەرێمی کوردستان داکۆکی و پێداگیریی لە مافە رەواکانی لە چوارچێوەی دەستوری عێراق دەکات و هەرگیز سازشیان لەسەر ناکات. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com