ئاماری٢٤کاژمێری رابردوو سەرسوڕهێنەرە

0

نوچەنێت

لە ماوەی ٢٤کاتژمێردا ١٩٥٨ کەس تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و ١٠٤کەس گیانیان لە دەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئەمڕۆ سێ شەممە، ٣٠-٦-٢٠٢٠، ئاماری ٢٤کاژمێری رابردووی توشبوانی پەتای کۆرۆنای راگەیاند. ژمارەی توشبوان بە شێوەیەکی خێرا لە بەرزبوونەوەدایە.

بەپێی راگەیەندراوەکە ١٩٥٨ حاڵەت تۆمارکراون، بەشی زۆریان لە پارێزگاکانی: بەغدا، زیقار، بەسرە، کەربەلا و سلێمانی بوون. لە هەموو عێراقیش ١٧٨٦ توشبووی کۆرۆنا لەدوای پشکنین، ئەنجامەکانیان نێگەتیڤ بووە و چاکبوونەتەوە. ١٠٤کەس گیانیان لە دەستداوە. کە زۆربەیان خەڵكی بەغدا، میسان و پارێزگای سلێمانین.

هەروەها گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لەماوەی ئەو 24 کاتژمێرە بەپێی راگەیەندراوەکە 104 کەس بووە، کە زۆرترینیان لە بەغدا، میسان و پارێزگای سلێمانی تۆمارکراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com