مستەفا چاوڕەش رونکردنەوە لەبارەی کوژرانی پێشمەرگەیەکیان دەدات

0

شلێر سەعید نوچە

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی خۆکوشتنی پێشمەرگەیەک، یەکێتی هەواڵەکە رەتدەکاتەوە.

  بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٣٠-٦-٢٠٢٠، پێشمەرگەیەکی لیوای 3ی تایبەتی کۆسرەت ڕەسوڵ، بەناوی (جەعفەر حەبیب) کە خەڵکی شەقڵاوەیە و خێزاندارە و باوکی چوار منداڵە، لەکاتی ئەرکدا لەناو بارەگای لیوای ٣ی تایبەت لەفەرماندەی گشتی سلێمانی بە  هۆی بەرکەوتنی گولەیەکەوە گیان لە دەست دەدات.

 لە لێدوانێكی تایبەت، مستەفا چاوڕەش فەرماندەی هێزەکانی ٧٠   بە نوچەی ڕاگەیاند: ئەو پێشمەرگەیە بەناوی جەعفەر حەبیب كە بەفیشەك گیانی لەدەستداوە، خۆی نەكوشتوە بەڵكو لەكاتی ئەركدا فیشەكی لە دەست دەرچووە و کوژراوە”.

مستەفا چاوڕەش دەڵێت” خۆم قسەم لەگەڵ ئامر لیوایەكەی كردووە، هەروەها لەگەڵ خانەوادە وكەسوكاریشی، ئەوان دەڵێن كە خۆی نەكوشتوە وهیچ كێشەكی نەبووە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com