٢٤٠توشبووی نوێ تۆمارکرا

0

نوچەنێت

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئاماری نوێی تووشبون و گیان لەدەستدانی بە پەتای کۆرۆنا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ٣٠-٦-٢٠٢٠٢، ٢٤٠کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. حەوت کەس گیانیان لە دەستداوە. ١٣٣کەو کەرەنتین کراوە، ١٢٩٣کەس ئێستا لە ١٩شوێنی جیاواز کەرەنتین کراون.

تیمە تەندروستییەکان هەزار و ٥٨٢ پشکنینیان ئەنجامداوە، ٥٣٧ پشکنین لە هەولێر، ٢٩٨ لە سلێمانی، ٥٢٤کەس لە دهۆک و ٢٢٣کەس لە گەرمیان بووە. لەو ژمارە پشکنینە ٢٤٠ تووشبوو تۆمارکراون کە ٣٩ کەسیان لە سلێمانی و ٧١ کەس لە گەرمیانن. 

٥٨ تووشبوو لە هەولێر و یەک تووشبوو لە دهۆک تۆمارکراون. بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو هیچ تووشبوویەک لە هەڵەبجە تۆمارنەکراوە. 

٨٨ کەسی دیکە چاکبوونەوە کە ٤٩ کەسیان لە هەولێرن، ٣٤ کەسیان لە سلێمانی و پێنج کەسیان لە گەرمیانن. هەروەها حەوت تووشبوو گیانیان لەدەستداوە کە شەش تووشبوویان لە سلێمانی و یەک تووشبوویان لە گەرمیان بووە. 

ئێستا لە هەرێمی کوردستان شەش هەزار و ١٤٤ تووشبووی کۆرۆنا هەن، کە هەزار و ٨٥٥کەسیان چاکبوونەتەوە و ٢٠٧ کەسیان گیانیان لەدەستداوە. زۆرترین گیانلەدەستدانیش لە پارێزگای سلێمانییە کە ١٧٧کەسن. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com