پەرلەمانتارێکی سوننە: هەرگیز كێشەكانی نێوان شیعە و كورد و سوننە كۆتایی نایەت

0

شلێر سەعید

رافیع عیساوی، وەزیری پێشووتری دارایی عێراق، کە پێشتر بە تۆمەتی تێوەگلان بە تیرۆر بە حەوت ساڵ زیندانی سزادرا، دوێنێ‌ لە لایەن دادگایەکی عێراق بە کەفالەت ئازادکرا.

دوێنێ‌  سێشەممە 30-6-2020، ئەنجوومەنی دادوەریی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، دادگای لێکۆڵینەوەی تایبەت بە کەیسەکانی تیرۆر لە رەسافەی بەغدا، بڕیاری ئازادکردنی رافیع عیساوی، وەزیری پێشووتری دارایی، دەرکردووە.

رافیع عیساوی، لەلایەن دادگای عێراقی تۆمەتی تیرۆر و گەندەڵی درابووە پاڵ و بەهۆی ئەوەی لە دەرەوەی عێراق بوو، بە شێوەی غیابی (ئامادەنەبوون)، دادگایی کرابوو.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی هۆكاری ئازادكردنەكەی گەڕاندۆتەوە بۆ ئەوەی، کە بەڵگەیەکی سەلمێنەر نەبووە بۆ تێوەگلانی رافیع عیساوی لە کردەی تیرۆری، بۆیە ئازاد کراوە و کەیسەکەی داخراوە.

عیساوی، کە لە رۆژی 16-6-2020، خۆی رادەستی دادگای عێراقی کرد، كە سیاسەتمەدارێکی سوننەی عێراقییە، چەندین پۆستی باڵای وەرگرتووە.

صهیود، ئەو دان پێدانانەی لەلایەن پاسەوانە تایبەتەكەی دانی پێدانراوە، لەسەر عیساوی جێگیرە ناتوانن چاوپۆشی لێبكەن و تێوەگلانی بە ڕشتنی خوێنی گەلی عێراق لە ئەستۆیەتی.

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەڵێت، ئازادكردنی عیساوی سەرەتای كێشەیەكی نوێیە لەگەڵ ماڵی شیعە.

سياستوانيَك: لەماوەی 16ساڵە هیچ تۆمەتبارێک و  دزێک یان گەنداڵکارێکی ئیداری یان دارایی لێپێچینەوەی لەگەڵ نەكراوە و سزا نەدراوە.

لە لێدوانێكی تایبەتدا سەبارەت بە ئازادكردنی رافع عیساوی، باسل كازمی نوسەر و سیاسەتوان، بە نوچەی ڕاگەیاند: رافع عیساوی، کەسایەتیەکی تیرۆریستییە و فەرمانی قەزائی هەبوو بۆ دەستگیرکردنی، ئەوەش بە بەڵگەوە سەلمێنراوە، لە ڕابردوودا و چەند تاوانی ئەنجامداوە، بەڵام هێزی سیاسی کاتێک بەسەر یاسا دا بازدەدات و ڕافع عیساوی دێتە بەغدا، ئەوە ڕێککەوتێکی سیاسییە و بەسەر یاسا و زۆر کەسیش بازی داوە. 

گوتیشی، عیساوی جگە لەو تاوانانەی پێشوو ئەنجامی داون، تێوەگلاوە لەو خۆپیشاندانەی کران و ویستی تایفەگەری دروست بکات و دەستی هەبوو لە هاندانی گەنجان بۆ تێکدانی ئاسایشی وڵات. بۆیە بەهەموو بەڵگەیاک ئەو پیاوە تاوانبارە و ئیدانەی دەکەین، بەڵام بەداخەوە هێزە سیاسییەکان، ڕێزیان لە یاسا نەگرت.   

باسل كازمی دەشڵێت، عیساوی نەفامێك نییە تا خۆی ڕادەستی دادگا بکات، گەر دڵنێا نەبایە، کە هەموو تۆمەتەکانی لەسەر لادراوە، وەک ئەوەی هیچی نەکردبێ دڵنیابوو لەوەی ئازاد دەكرێت، ئەوەش ڕیکكەوتنی سیاسی لە پشتە.

ئەو سیاسەتوانە ڕوونیشی كردەوە، كە شەقامی ئەمڕۆ لە عێراق ئەو کارەی هێزی سیاسییەكانیان لا سەمەرە نییە، چونکە هەمیشە ئەوە بینراوە، کە تاوانبار بێ تاوانە و بێ تاوان تاوانبارە و دەخرێتە بەندیخانەوە و لە  ڕۆژانی داهاتودا دەبینین هەندێک ناوی دیکەش ڕێکەوتنی سیاسی دەکەن وەک تاریق هاشمیش دەگەڕێتەوە عێراق. وتەکی پێشینان هەیە دەڵێ ”ئەگەر دادگاکان دادگەریان کرد، وڵات سلامەتە و ئەگەر دادگاکان نادادوەرانەبوون، وڵات بەرەو گەندەڵی و لەناو چون دەبات”.

لەماوەی 16 ساڵە هیچ تۆمەتبارێک و دزێک یان گەندەڵکارێکی ئیداری یان دارایی لێپێچینەوەی لەگەڵ نەكراوە و سزا نەدراوە.

ئەو نوسەرە دەشڵێت، شتەکی نوێ نییە، کە عیساوی یان تارق هاشمی ئازاد بکرێن، ئێستا شەقام دەپرسێت کێ تاوانبارە؟ شەقام تاوانبارە یان خەڵک؟!

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، ئازادكردنی عیساوی سەرەتای كێشەیەكی نوێیە لەگەڵ ماڵی شیعە.

  بەهار مەحمود، ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەغدا، بە نوچەی گوت، كە ئازادكردنی رافع عیساوی، كێشەی سیاسی دروست دەكات و دەبێتە سەرەتایەكی نوێ بۆ دروستبوونی كێشە لەگەڵ ماڵی شیعە.

گوتیشی، ئازادكردنەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو دادوەرەی بڕیارەكەی داوە، کە بە چ یاسایەك ئازادی كردووە ئەوە ئەوان دەزانن.

صهیود: رافع عیساوی هێشتا تاوانەكانی لە ئەستۆیە و لەسەری نەسراوەتەوە.

هاوكات ئەندامێكی پێشوی دەوڵە القانون، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، ئێمە باوەڕمان بە دادگای عێراقە و هیوادارین دادگای عێراق لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتییە بێت، كە لە ئەستۆیەتی.

محمد صهیود، ئەندامی پێشوی دەوڵە القانون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەبارەت بە ئازادكردنی رافع عیساوی بەنوچەی گوت: رافع عیساوی بەتەوای ئازاد نەكراوە، ئەو بە كەفالە ئازاد كراوە و ئەو تاوانانەی لە پاڵیەتی نەسراوەتەوە ئێستاش لە ئەستۆیەتی.

گوتیشی، ئەو دانپێدانانەی لەلایەن پاسەوانە تایبەتەكەی دانی پێدانراوە، لەسەر عیساوی جێگیرە ناتوانن چاوپۆشی لێبكەن و تێوەگلانی بە ڕشتنی خوێنی گەلی عێراق لە ئەستۆیەتی؛ بۆیە بە كەفالەت ئازاد كراوە مانای وانییە بێ تاوانە، بەڵكو بە كەفالە ئازادكراوە.

محمد صهیود ئاماژەی بەوەشكرد، كە دادگا دەبێ ڕۆڵی خۆی بگرێت بە دادپەروەرانە و ئێمە باوەڕمان بە دادگای عێراقە و هیوادارین دادگای عێراق لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتییە بێت، كە لە ئەستۆیەتی، بۆیە گەر دادگا پێ وایە بێ تاوانە با ئازاد بكرێت گەر تاونباریشە دەبێت سزا وەربگرێت.

صهیود روونیشی كردەوە، جارێكی دی كێشە تایفەكان ڕووناداتەوە بەهۆی رافع عیساوی، چونكە كێشەكەی ئەو لەگەڵ دادگایە دەبێ دادگا ساغی كاتەوە. 

ئەندامێكی نوێنەرانی پێشوی عێراق: كێشەكانی نێوان شیعە و سوننە كۆتایی نایەت

حامد موتلق، لەبارەی ئازاد كردنی رافع عیساوی، بە ڕێکكەوتن بووە یان بێ تاوانە، بە نوچەی گوت، هەموو ئەگەرەكان واردە و دەبێت، ڕێكەوتنی سیاسی هەبێت، یان لێكتێگەیشتن هەبێت، لە نێوان لایەنەكان، دەشبێت دادگا بەپێی یاسا ئەو بێ تاون دەربكات. 

سەبارەت ئایا كێشە دروست دەبێت لەداهاتودا لەگەڵ ماڵی شیعە، موتڵەق دەڵێت، كێشەكان هەرگیز كۆتایان نایەت لەنێوان ماڵی شیعە و سوننە و كورد، تا لە ژێر سایەی فەرمان ڕەوایەكی حكومەتێكی گەندەڵ بێت. 

رافع عیساوی ساڵی 1966 لە پارێزگای ئەنبار لەدایکبووە، لە ساڵی 1989 لە زانکۆی بەسرە کۆلێژی پزیشکی تەواو کردووە، پسپۆڕی نەشتەرگەریی ئێسک و شکانە، چەندین پۆستی تەندروستی لە بەغدا و ئەنبار وەرگرتووە. کەسایەتییەکی دیاری عەرەبە سوننەکانی عێراقە، خەڵکی فەلوجەیە لە پارێزگای ئەنبار.
لە سەردەمی حکومەتی نووری مالیکی، لە ساڵی 2006-2014 تۆمەتی تیرۆر و گەندەڵی دارایی درایە پاڵ. پێش ئەوە عیساوی لەگەڵ تاریق هاشمی، جێگری پێشووی سەرۆککۆمار و پەرلەمانتار عومەر عەبدولستار کەربولی، هەڵهاتن بۆ دەرەوەی عێراق، هەر ئەوکات سەرچاوەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندبوو، واشنتۆن یەکێک لە کەسایەتییە کاریگەرەکانی سوننەی عێراقی لەدەستدا. 

عیساوی لە ساڵی 2006-2007 وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە بوو لە حکومەتی عێراق، لە کابینەی دووەمی نووری مالیکی، لە ساڵی 2010-2014 بووە وەزیری دارایی، بەشداریی کارای هەبوو لە خۆپێشاندانەکانی ساڵی 2013-ی پارێزگای ئەنبار؛ پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بەغدا، ساڵی 2019 بۆ یەکەمجار و دوای حەوت ساڵ بە ئاشکرا لە هەرێمی کوردستان دەرکەوت، لە شاری هەولێر بەشداریی لە ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەحمەدی کوڕی کرد. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com