کۆرۆنا لە نێوان ترس وعەیبە

0

شلێر سەعید نوچە

دەبیستین  زۆربەی خەڵك كەتوشی كۆرۆنا دەبن، وەك دێوەزمەیە تەماشای دەكەن، و دەی شارنەوە یان حەزناكەن كەس بزانێت، هەندێكیان بەو ڕادەیە ترس دایان دەگرێت، نایەوێت بچێتە نەخۆشخانەش چارەسەر وەربگرێت، بەڵام پرسیارەكە ئەوە بۆچی بترسین لە كۆرۆنا یان لامان عەیبە بێت، كە توشبین، لەكاتێك ئەویش پەتایەكە وەك هەرپەتایەكی دیكەی ئەنفلونزا؟
دكتۆر ئازاد، بەڕێوبەری یەكێك لەنەخۆشخانەكانی تایبەت بەكۆرۆنا دەڵێت‌، هەیە پێی خۆشە بڵێن ئایدزتە و پێی نەڵێن كۆرۆناتە. دەشڵێت ”كۆرنا پەتایەكە بۆچی لامان هەندە قورسە و پێمان عەیب بێت خەڵك بزانێت و داوا دەكات خەڵك زیاتر هۆشیاربن و دەزگاكانی ڕاگەیاندن خەڵك هۆشیاربكەنەوە.

كاروان كاكە ڕەش، دەروونناس لەم بارەوە دەڵێت، زۆربەمان لە ژینگەیەكی ترس و دڵەڕاوكێ‌ داین و رووبەرووی  حاڵەتێكی دەروونی دەبینەوە بەبیستنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وای لیهاتووە ڤایرۆسەكە بۆتە نەخۆشیەكی دەروونی زیاتر لە جەستەیی، ئەوەش وای كردووە لامان ئاسان نەبێ بڵێن توشبووین و بمانەوێ‌ بیشارینەوە، ولە لایەكی دیكەوە  بۆچەند هۆكارێك دەگەرێتەوە،یەك لەوانە سۆشیال میدیا كاریگەری نەرێنی هەیە لەم بارەوە، هەركەسێك لە جێی خۆیەوە هەڵدەستێت بە بڵاوكردنەوەی هەواڵێك ، ئەوەش كاریگەری خۆی جێ دێڵێت ،لەسەر خوێنەر.

كاروان كاكە ڕەش، لە گفتوگۆیەكەی لەگەڵ نوچە دەڵێت، وەك خۆم هۆكاری ئەم هەموو تەنگژەیە بۆ سترێس دەگەڕێنمەوە بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن، چونكە كاتێك باسی بابەتەكە دەكەن ڕەچاوی دەروونی خەڵك ناكەن، ئێمە كۆمەڵگەیەكمان هەیە پێش كۆرۆناش خۆی لە دڵە ڕاوكێدایە خەمۆكی و تەنگژەی دەروونی هەیە، وەسواسی هەیە، كەواتە ئێستا دەزانین ئەو ڤایرۆسە چەندە كاریگەری كردۆتە سەر خەڵك، بەداخەوە ڕاگەیاندن وەك پێویست نیە و ڕەچاوی ئەو كەسانە ناكات.

سامان ئەو كوڕەیە، كە توشی كۆرۆنا بووە، بەڵام ئامادەنەبوو قسەبكات، ئەو دەڵێ، سەرتا هیچ باوەڕم پێنەبوو، بەڵام كە گرتم و ئازارەكان دەستی پێكرد باوەڕم كرد، نامەوێ بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن قسە بكەم، چونكە چکیش ببیەوە لەوەیە خەڵك لێت بترسن وەبزانن توشیان دەكەی، بۆیە حەزناكەم كەس بزانێت من لە نەخۆشخانەم و توشی كۆرۆنا بووم.

شاهید خەلیل، گەنجێكی دیكەیە دەڵی، لام زۆر ئاسایی بوو، كە زانیم لە ئەكاونتەكەم بڵاوم كردەوە و داوام كرد كە هاوڕێیان نزام بۆ بكەن چاببمەوە، لەوە هیچ عەیبەنابینمەوە من عەیبە لەوەدەبینم، كە خۆت نەپارێزی.

لە لێدوانێكی تایبەتدا لەم بارەوە دكتۆر ئازا هەورامی، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ، بە نوچەی ڕاگەیاند: ئەوە ئەركی ئێوە و گشت دەزاگاكانی ڕاگەیاندنە، كە خەڵک هۆشیار بكەنەوە، كە عەیب نیە كۆرۆنات بێت، دەبێ دەزگاكانی ڕاگەیاندن وا لەخەڵك بكەن، بچن پشكنین بكەن چارەسەر وەربگرن، چونكە دەوری ڕاگەیاندن زۆر گرنگە لەم بارو دۆخە.

گوتیشی خەڵك هەیە حەزدەكا پێی بڵێی نەخۆشی ئایدزتە بس پێی نەڵێی ڤایرۆسی كۆرۆناتە. دەشڵێت ”پیاوهەیە لەگەڵ باوكی هاتووە لە پلەی زۆربەرزبووە، گوتویەتی نابێت كەس بزانێ‌ حەیامان دەچێت، ئێمە عەشایرین نابێ كەشفمان كەن، و لەم ڕۆژانە یەك بوو وتیان بۆ چاوپێكەوتن قسە بكە هەڵاتووە لەبن دارێك خۆی شاردۆتەوە”.

دكتۆر ئازاد بەردەوامبو لە باسكردنی گرفتەكانیان لەگەڵ خەڵك و دەڵێت، كەسی وامان هەیە دەڵێ گەر لێرە دەرم نەكەن خۆم هەڵدەدەمە خوارەوە و دەیەوێ‌ خۆی بكوژێت، پاشان كاتژمێرێك لەگەڵی قسەمان كردوە، كە ئەوە ڤایرۆسێكە وەك هەرپەتایەك و ترسی ناوێت خۆ كەس دەستدرێژی نەكردۆتە سەرت ئینجا قەناعەتی هاتوە.

ئەو دكتۆرە دەشڵێت، ئێمە پێویستمان بە هەمو كەسێكە هاوكارمان بن، جا چارەسەری دەرونی بێت یان هەركەسێك  بەتایبەت دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەبێت ڕۆڵی خۆیان ببینن، چونكە من نابینم وەك پێویست بن لە هۆشیاركردنەوەی خەڵك.

بەڕێوبەری نەخۆشخانەی كۆرۆنا لە سلێمانی، ئاماژەی بەوەشكرد، كە ئەوان زۆر ماندون و دەڵێت، لە 24-2-2020، چوار جار لەناو ماڵ و منداڵم نانم نەخواردوە، هەرلەخەمی ئەوەین نەخۆشەكان چاکببنەوە، چی لەدەستمان دێت بیكەین، و حاڵیشمان وەك هەموانە و تەنها دوو موچەم وەرگرتوە، و ئەم جارە 500 هەزارم لێ بڕاوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com