خشتەی نوێی موچە راگەیێندرا

0

نوچەنێت

بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی تاوەکو ١٤-٧-٢٠٢٠، موچەی سەرجەم وەزارەت و دەستەکان دەبەشدەکرێت. 

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەیەکی نوێی راگەیاند، بەپێی ئەم خشتەیە لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی موچەی ئەو وەزارەت و دەزگایانە دەکرێت کە موچەیان وەرنەگرتووە.

بەپێی خشتەکە:

رۆژانی شەممە و یەکشەممەی داهاتوو ١١ – ١٢ی تەمموز، موچەی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، ئەوقاف، کاروباری ئایینی، سامانە سرووشتییەکان، پلاندانان، پیشەسازی و بازرگانی گواستنەوە و گەیاندن، داد ، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەنجومەنی دادوەری، خاوەن پێداویستیی تایبەت، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن دەزگای مین، دەستەی مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

   رۆژی دووشەممە ١٣-٧-٢٠٢٠، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، کارەبا، کشتوکاڵ، سەرچاوەکانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان،  پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی وەزیران. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com