وەزارەتی تەندروستی نوێترین ئاماری حاڵەتەکانی کۆرۆنای راگەیاند

0

نوچە

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی حاڵەتەکانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ئامارەکان، 211 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان تووشبوون و 11 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هەروەها 139 کەسیش ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندبووە.

بەمەش، ژمارەی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان بۆ هەشت هەزار و 937 کەس بەرزبووەوە، هەروەها سێ هەزار و 211 کەس چاکبوونەتەوە و 305 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

دەقی راگەیەندراوەکە:

1. کەرەنتین: (١٩٥ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)
١٥٦٩ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢٦ شوێنی جیاواز (١٦٧ هەولێر)، (١٩٦ سلێمانی)، (١٢٠٦ دهۆك).

2. پشکنین: (١٦٣٥ پشکنینی نوێ)
(٥٤٨ هەولێر)، (٣٥٤ سلێمانی)، (٥٤٩ دهۆك)، (١٣٢ گەرمیان)، (٥٢ هەڵەبجە).

3. تووشبوو: (٢١١ تووشبووی نوێ)
(٧٠ هەولێر)
(٧١ سلێمانی، ٤٧ گەرمیان)
(١٠ دهۆك)
(١٣ هەڵەبجە)

4. چاکبوون: (١٣٩ چاکبوون)
(١٢٤ هەولێر)
(٨ گەرمیان)
(٢ دهۆك)
(٥ هەڵەبجە)

5. مردن: (١١ مردن)
(٢ هەولێر)
(٧ سلێمانی)
(٢ گەرمیان)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین ١٨١٧٢ هاوڵاتی (١٦٦٠٣ دەرچوو)
پشکنین ١٥٦١٠٠ (٦٨٤٠٥ هەولێر، ٥١٠٢٦ سلێمانی، ٣٥٢٨٩ دهۆك، ١٣٨٠ هەلەبجە)
تووشبوون ٨٩٣٧ (٢١٨٤ هەولێر، ٦٢٣٠ سلێمانی، ٢٧٠ دهۆك، ٢٥٣ هەلەبجە)
چاکبوون ٣٢١١ (١٤٩٣ هەولێر، ١٤١٦ سلێمانی، ١٧٥ دهۆك، ١٢٧ هەلەبجە)
مانەوە لە نەخۆشخانە ٥٤٢١ (٦٤٣ هەولێر، ٤٥٦١ سلێمانی، ٩٥ دهۆك، ١٢٢ هەلەبجە)
مردن ٣٠٥ (٤٨ هەولێر، ٢٥٣ سلێمانی، ٤ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

١٠-٧-٢٠٢٠

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com