١٤هەزار و ١٤٢قوتابی بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن

0

شلێر سەعید

تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی بنەڕەتی دەستیپێکرد، وەزارەتی پەروەردە دەڵێت، بە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکانەوە تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێن.

ئەمڕۆ ١١-٧-٢٠٢٠، كاتژمێر ٨ی بەیانی تاقیكردنەوەكانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی، بە گرتنەبەری رێكار و رێنماییەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستیپێکرد.

بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی پەروەردە، ١٤٤ ھەزار و ١٤٢ قوتابی لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان بەشداری تاقیکردنەوەکان دەکەن.

لە، ژمارەیە، ٥١ ھەزار و ٤٥٣ لە پارێزگای ھەولێر، ٤٠ ھەزار و ٤٠٥ لە سلێمانی، ٤٢ ھەزار و ٩٦٥ لە دھۆك و دوو ھەزار و ٣٦٦ قوتابی لە سنوری پارێزگای ھەڵەبجە.

  بەشدار عەبدولخالق، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێر، بۆ دەزگاكانی رایگەیاند: وەزارەتی پەروەردە رێنمایی تایبەتی ھەیە بۆ ئەو قوتابیانەی کە نیشانەی كۆرۆنایان لێدەردەكەوێت، دەتوانێت لە خولی دووەم بەشداری تاقیكردنەوەكان بکەن. هەروەها پێویستە قوتابیان پابەندی تەواوی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بن بە بەستنی ماسك، دەستكێش، پاکكەرەوەیان پێبێت.

بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمساڵ ژمارەی قوتابیان لە ھۆڵەكانی تاقیكردنەوە كەمكراوەتەوە و ژمارەی ھۆڵەكان زیاد كراوە، بۆ ئەوەی نێوان قوتابیان زۆربێت و كەمترین بەریەككەوتن لەنێوان قوتابیان رووبدات.

لە لێدوانێكی تایبەت، سەبارەت بە بەڕێوەچونی تاقیكردنەوەكانی پۆلی ١٢ لە كۆیە، بەڕێوەبەری پەروەردەی کۆیە بە نوچەی گوت: ئێمە وەك پەروەردەی كۆیە ٣هەزار  ٣٧ قوتابیمان بەشداری تاقیكردنەوەکان دەكەن. ٤٩  هۆڵی تاقیكردنەوەمان هەیە و١٤ هۆڵ لە ناحیەی تەق تەق و ٢٥ هۆڵمان لە زانكۆی كۆیەیە و ٣ هۆڵ لە ناو پەیمانگایە و پێنج بنكەشمان لەناوكۆیەیە .

مامۆستا شەهێن دەڵێت: تاقیكردنەوەكان بە پێی ڕێنمایەكانی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان  بەڕێوە دەچێت ، دەمامك و دەستكێش بەسەر گشت قوتابیان و مامۆستایان و كارگوزارەكان دابەشكراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com