ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشی هاوبەش دەکەنە سەر ئێران

0

نوچە-نیۆیۆرک تایمز

ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکی، لە ڕاپۆرتێکدا ئاشكرای دەکات کە هێرشەکەی ئەم دواییانە بۆ سەر وزەخانە و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران پلانی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بووە.

نیۆیۆرک تایمز بە پشت بەستن بە زانیاریەکانی چەند بەپرسێکی ئەمریکا، نوسیویەتی: تەقینەوەکانی ئەم دواییانە کە لە دامەزراوە و بنکە سەربازی و ئەتۆمییەکانی ئێران ڕوویدا، لە لایەن ئیسرائیلەوە ئەنجام دراوە و ئەمریکاشی لە پشت بووە.

بە پێی بەراوردی  ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز، زیانەکانی ئەم هێرشە بە ڕادەیەک بووە کە پرۆسەی دروستکردنی چەکی ئەتۆم لە لایەن ئێرانەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ دواکەوتووە.

ڕاپۆرتەکە جەخت دەکاتەوە، کە پلانێکی هاوبەشی ئەمریکی-ئیسرائیلی بۆ لیدانی ئێران لە ئارادایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com