شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەكەنەوە

0

شلێر سەعید

گوتەبێژی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، لەم چەند مانگە ئەوە چوارەم جارە سەردانی بەغدا بكەین بۆ تەواو كردنی ئەو گفتوگۆیانەی نێوان هەرێم و بەغدا.

لە ١٦ی نیسانی ئەمساڵەوە، كە عێراق بودجە و موچەی كوردستانی بەبێ هیچ پاڵپشتییەكی یاسایی بڕی، تا ئێستا شەش جار شاندی هەرێم سەردانی بەغدای كردووە، بەمەبەستی گفتوگۆكردن، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتون بە ڕێكکەوتن و رۆژ لە دوای ڕۆژ داواكاریەكانی بەغدا بەرانبەر بە هەرێمی كوردستان زیاتر دەبێت. 

لە لێدوانێكی تایبەتیدا لەم بارەوە سەمیرهەورامی، گوتەبێژی قوباد تاڵەبانی، بە نوچە-ی ڕایگەیاند: بەم زووانە سەردانی بەغدا دەكەن بۆ تەوا كردنی ئەو گفتوگۆیانەی لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە سەبارەت بە پرسە هەڵپەسێردراوەكان، وەك پرسی نەوت و شایستە داراییەكان و داهات و خەرجی حكومەتی هەرێمی كوردستان.

گوتیشی، جارێك دیاری نەكراوە چ ڕۆژێك  شاندەکە دەچێتەوە بۆ بەغدا و لەو ماوەیە ئەوە چوارەمین جارە سەردانی بەغدا دەكەینەوە.

ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكەیدا لەگەڵ كەناڵی (كوردستان٢٤) ئەوەشی ئاشكرای کرد، كە  حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەی هەموو ڕێكارێكین و هەموو نەرمییەكمان دەربڕیوە بەپێی دەستوور بگەینە ڕێككەوتن. هیچ بیانوێكمان بۆ عێراق نەهێشتۆتەوە تا بگەینە رێككەوتن، هەموو نەرمییەكمان نواندووە، ئیتر لەسەرعێراق ماوەتەوە، كە چەند دێتە پێشەوە.

 سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دەشڵێت، كە ئەوان داوای یەك شتیان لە عێراق كردووە، ئەویش گفتوگۆكان لەسەر بنەمای دەستووری ٢٠٠٥ی عێراق بێت. گوتیشی ”ئێمە لە گفتوگۆ بەردەوام دەبین، راستە نەچوینەتەوە بەڵام گفتوگۆ و پەیوەندیمان بەردەوامە، ئێمە و ئەوانیش بەدوای دەرچەیەكی دەستووریدا دەگەڕێین”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com