نوێترین راپۆرتی تەندروستی عێراق

0

نوچە-موازین نیوز

وەزارەتی تەندروستی عێراق، نوێترین ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە دۆخی کۆرۆنا لەم وڵاتە بڵاو کردەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، سنووری ٧٥ هەزار کەسی تێپەڕاندووە و زیاتر لە سێ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئەم ڕاپۆرتەکی تەندورستی عێراق، کە دوانیوەڕۆی ئەمرۆ ١١-ی جوڵای، بڵاو بۆتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە تەنها لە ٢٤ کاژێری ڕابردودا ٢ هەزار و ٧٤٣ حآلەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە.

ڕاپۆرتەکە ئەوەش دەخاتەڕوو، کە لە ٢٤ کاژێری ڕابردوودا ٩٥ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com