بەغدا پێشنیاریک ئاراستەی لوبنان دەکات

0

نوچە-الجمهوریە

ڕۆژنامەی الجمهوریە، ئەمڕۆ شەممە ١١ی جولای، پێشنیارێکی بەغدای بۆ لوبنان ئاشکرا کرد.

بە گوێرەی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی الجمهوریە، شاندێکی عێراقی، کە لەم دواییانە سەردانی لوبنانیان کردووە، پێشنیاری فرۆشتنی نەوتیان بە نیوە نرخ کردووە.

بە گوێرەی پێشنیارەکە، لوبنان لە بەرامبەر کڕینی نەوتی عێراق بە نیوەنرخ، دەتوانێ پارەی نەوتەکە ڕادەستی عێراق بکات. ئامانج لەم پێشنیارە وەک رۆژنامەکە باسی کردووە ئەوەیە، کە بەغدا وەک نیاز پاکی دەیهەوێ یارمەتی بە بارودۆخی لوبنان بکات.

تا کوو ئێستا هیچ بەرپرسێکی عێراقی بە فەرمی ئەم زانیاریانەی پشتڕاست نەکردۆتەوە.

ئەم پێشنیارە لە میانی سەردانی شاندێکی وەزارەتەکان نەوت، بازرگانی و کشتوکاڵی عێراق بۆ بەیروت خراوەتەڕوو، کە هەفتەی ڕابردوو ئەنجام درا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com