میگاوات زیاد دەکات و پێدانی کارەبا کەم!

0

ئەسعەد مورادی

توانای بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمی كوردستاندا کەمە و خواست لەسەر كارەبا بەرزە و بەرزتر دەبێتەوە، بەم جۆرە بۆ دابینكردنی كارەبایەكی 24 کاتژمێری هەرێمی كوردستان پێویستی بە بەرهەم هێنان و چاکسازی لەو کەرتەدا هەیە.
وەزارەتی کارەباش دەڵێت ”لە ماوەی یەک ساڵدا توانراوە 20 ھەزار سەرپێچی و زێدەڕۆیی سەرکارەبا ببڕدرێت”.

کێشەی کارەبا بە گشتی لە عێراق

حكومەتی عیراق ئاماژە بەو داتایانەی كە بەردەستن لەساڵی 2017 بڕی (99,152,453 مێگاوات/سـاڵ) كارەبای وەبەرهێناوە، بڕی تێچووی 1 كیلۆوات تا دەگاتە هاووڵاتی 13 سەنتە بە مانای 130 دۆلاری ئەمریكی بو (1 مێگاوات/كاتژمیر).
هەمان داتاكان نیشانی دەدەن، كە لەساڵی 2017 بڕی لە (54 %)ی ئەو بڕەی لای سەرەوە ون بووەو نەگەیشتووە بە هاووڵاتیان كە كۆی بڕەكەی دەكاتە (53,542,324,62 مێگاوات/كاتژمێر) و كۆی تێچووی دەكاتە (6,960,502,201 دۆلاری ئەمریكی). ئەگەر ئەم بڕە پارەیە بۆ 16 سـاڵ هەژمار بكەیت دەبێتە زیاتر لە 110 ملیار دۆلار.
سـەیر ئەوەیە حكومەتی عیراق لە بری گەڕان ‌و بە دواداچوون ‌و لێپرسینەوەو چارەسەركردنی هۆكاری كێشەكە، كە كارەبا یەكێكە لە كێشە زەقەكانی عیراق‌و گرفتێكی ژیانی رۆژانەی خەڵكە.

عیراق چۆن بۆشایی کارەبای پڕکردەوە

حكومەتی عیراق بۆ پڕ كردنەوەی ئەو بۆشاییە كە دروست بووە پەنای بردە بەر كڕینی كارەبای دەرەكی، بەشێوەیەك تەنها لەساڵی 2017دا بـڕی (13,644,407 مێگاوات/كاتژمێر) كارەبای لەوڵاتانی (ئێران، كەشتییەكان لە دەریا ‌و وەبەرهێنەر) كڕی، لێرەدا دەسەڵاتدارانی بەغدا دوور لە تەكنیك‌و بنەماكانی زانستی كارەبا پەنایان بردە بەر بابێكی تری سـەرفكردن، كە بە بۆچوونی من كارەبا ئێسـتا دەرچەیەكی گەورەی داهات‌و دەستكەوتی نا شەرعییەو بۆ ئەوەی بە كراوەیی بمێنێتەوە، گەیشتنی بەرهەمهێنانی كارەبا لە عیراق بەڕادەی پێویست بۆ جێگیر بوون كارێكی مەحاڵە.

دۆخی كارەبا لەهەرێمی كوردستان

بەپێی داتاكانی بەردەست‌ و ئاماژە بە وتەكانی وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان، (14) وێستگەی وەبەرهێنانی كارەبامان هەیە، كە تێكڕای تواناكانیان دەگاتە (6,737 مێگاوات/كاتژمێر). ئیستاش بەهۆی كەمی سووتەمەنی تەنها بڕی (3,800 مێگاوات/كاتژمێر) بەرهەمدێت. كەواتە:

1 – (6,737 مێگاوات/كاتژمێر) هەر هاووڵاتییەكی كوردستان لەساڵێكدا (10,701 كیلۆ وات) كارەبای بەردەكەوێت.
2 – (3,800 مێگاوات/كاتژمێر) هەر هاووڵاتییەكی كوردستان لەساڵێكدا (6,036 كیلۆ وات) كارەبای بەردەكەوێت.
بەپێی داتاكانی بەردەست، ئێمە لە كوردستان لە زۆر لە وڵاتانی دونیا باشترین لەڕووی دابینكردنی كارەباوە بۆ هاووڵاتیان، بەهەمان پێوەر و بەپێی داتاكانی بەردەست:
1 – فەرەنسا، هەر هاووڵاتییەكی فەرەنسی لەساڵێكدا (6,448 كیلۆ وات) كارەبا سەرف دەكات.
2 – شانشینی بەریتانیا – هەر هاوڵاتیەكی بریتانیا لە ساڵێكدا ( 4,795 كیلۆ وات) كارەبا سەرف دەكات.
3 – ئەوروپا، هەر هاووڵاتییەكی لە ساڵێكدا (5,391 كیلۆ وات) كارەبا سەرف دەكات.
4 – ئێران، هەر هاووڵاتییەكی ئێرانی لە ساڵێكدا (5,716 كیلۆ وات) كارەبای بەردەكەوێت.
هیوادارم ئەم چەند دێڕەی لای سەرەوە بەڵگەی ئەو راستییە بن كە چارەسەری كێشەی كەمی كارەبا لە وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان نییە.(١)

حکومەت گرنگی بە کەرتی کارەبا دەدات

ھەفتەی رابردوو 14/7/2020، پڕۆژەی وێستگەی كارەبای ھەڵمی خەبات خرایەگەڕ. ئەندازیار كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای ھەرێمی كوردستان، کە لە رێوڕەسمەکە ئاماەبوو، رایگەیاند: پڕۆژەی وێستگەی كارەبای ھەڵمی خەبات 300 مێگاوات كارەبا بەرھەمدەھێنت، بەڕێژەی زیاتر لە 10%ی كارەبای ھەرێمی كوردستان زیاد دەكات، لە قۆناغی یەكەم وەحدەیەكمان خستەگەڕ، كە 150 مێگاوات كارەبا زیاد دەبێت، ئەوەی تر دوو رۆژی دیكە دەخرێتەكار”.

وەزیری كارەبای ھەرێم گوتیشی “بەو پڕۆژەیە پێدانی كارەبا بە ھاوڵاتییان دەگاتە 16 تا 17 كاتژمێر و تاڕادەیەك كێشەی كارەبا چارەسەر دەبێت و چەندین پڕۆژەی دیكەش لە قۆناغی جێبەجێكردن دان بۆ چارەسەركردنی گرفتی كارەبا لە ھەرێمی كوردستان”.

كاتەكانی پێدانی كارەبا بە ھاووڵاتییان زیاد دەبێت
وێستگەی كارەبای ھەڵمی خەبات

هەروەها ئەمڕۆ 20/7/2020 رێوڕەسمێكدا لە هەولێر بەردی بناغەی پڕۆژەی بەستنەوەی وێستگەی كەسنەزان بە (هێڵی 132 كەی ڤی) یان دانرا. ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بەسەرپەرشتی وەزارەتی كارەبا و لەماوەی 60 رۆژدا ئه‌نجام دەدرێت و رۆڵی دەبێت لە ئیشپێكردنی وێستگەی 132كەی ڤی كەسنەزان و كەمكردنەوەی لۆد و رێكخستنی كارەبا لە تەواوی ناوچەی كەسنەزان و بەشێكی رۆژهەڵاتی هەولێرهەیە.

بەردی بناغەی پڕۆژەیەكی دیكەی گرنگی كارەبا دانرا
پڕۆژەی بەستنەوەی وێستگەی كەسنەزان بە (هێڵی 132 كەی ڤی)

لە ماوەی یەک ساڵدا
20 ھەزار سەرپێچی و زێدەڕۆیی
سەر کارەبا لادراوە

ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە نوچە-ی راگەیاند “بەپێی بەدواداچوونێک زیاتر لە ٢٥% ی کارەبای بەرھەمھاتوو لە ھەرێمی کوردستان بەھۆی زێدەڕۆیی کردنەسەر و نەبەستی پێوەری کارەبا و خراپی ھێلەکانی کارەباوە بەفێرۆدەچێت، کە ڕێژەیەکی زۆرە و پێویستی بە کۆنتڕۆڵکردن و چارەسەرکردن ھەیە”.

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا گوتیشی “بۆ ئەو مەبەستە لە رێگەی لیژنەکانمانەوە دەستمان کردووە بە بڕینی سەرپێچی و زێدەڕۆییەکانی سەر کارەبا، بە جۆرێک لە ماوەی یەک ساڵدا توانراوە ٢٠ ھەزار سەرپێچی و زێدەڕۆیی سەرکارەبا ببڕدرێت، ھاوکات بەرنامە دانراوە ئەوانەی تا ئێستا پێوەریان دانەناوە پێوەر دابنێن و کرێی کارەبا بدەن”.

ئومێد ئەحمەد، دەشڵێت، بەدەر لەوەش کاری سەرەکی و گرنگی کۆنتڕۆڵکردنی ئەو بەفێرۆچوونە بەستنی پێوەری زیرەکی کارەبایە، کە ئێستا ھەنگاوی باشی بۆ نراوە و بە تەواوبوونی و بەستن و کارپێکرنی، تەواوی ئەو بەفیڕۆچوونە کۆنتڕۆڵ دەکرێت و دەگەڕێتەوە ناو کارەبای نیشتمانی و بەھۆیەوە پێدانی کارەبا بە ھاووڵاتییان بە شێوەیەکی باش زیاد دەبێت.

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئاماژە بەوە دەکات، کە تێکڕای ئەو قەرزەی کرێی کارەبا، کە لەسەر ھاوڵاتییان و بازرگانان و ھاوبەشانی دیکەی کارەبایە، یەک ملیۆن دۆلارە و بە وەرگرتنەوەشی دەتوانرێت بەشێکی لە خزمەت کەرتی کارەبا و باشترکردنی کەرتەکە پشتی پێ ببەسترێت.   

سەرچاوەکان:

١_  https://knwe.org/?p=59909

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com