بۆچی دژایەتی گەڕانەوەی پێشمەرگە دەكرێت؟

0

شلێر سەعید 

ڕۆژی ، ٢٠-٧-٢٠٢٠، ڕابردوو شاندێکی وەزارەتی بەرگری عیراق بە سەردانێک هاتنە هەولێر و لەبارەی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەش و گەڕانەوەی پێشمەرگە و خاڵێ پشکنینی ھاوبەش چەند پرسێکی دیکە گفتوگۆیان كرد و تا ئێستا ئەوە سێیەم کۆبوونەوەیە لە نێو ئەو دوو وەزارەتە. 

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق-یش دەڵێت، گەڕانەوەی پێشمەرگە زەرورە لەوكاتە تا شەقامی كوردی هەست بە ئاسایش بكات، چونكە ئەو ناوچانە ناوچەی كێشە لەسەرن، چۆن هێزی ئەمنی فیدڕاڵی مافیان هەیە لەوناوچانە بن مافی كورد و پێشمەرگەشە لەوناوچانە بن.

 هاوكات بەرەی عەرەبەكان و بەرەی تورکمانی لەبارەی سەرلەنوێ بڵاوەپێکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لەسنوری کەرکوک بەیانامەی ناڕەزایان پێشكەشكرد گوتیان بەهەمو شێوەك ئەو بڕیارە ڕەت دەكەینەوە كە جارێكی دی پێشمەرگە بێتەوە كەركوك.

لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017ەوە هاوئاهەنگی لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق نەماوە و جموجووڵی چەکدارانی داعش زیاتر لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و هەندێک ناوچەی سوننەنشینی عێراقدان؛ هێرشەکانیان لە ناوچە كوردستانیەكان زیادی كردوە، لیژنەی پێشمەرگە دەڵیت، زیاتر لە 200 كەس لەم ناوچانە شەهید بون و 300 كەس برینداربون.

  پێشوتریش لە لێدانێكی تایبەتدا، سەبارەت بە گەرانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك، گاتع الروكابی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیژنەی ئاسایش و بەرگری  (ئەمن ودیفاع) بەنوچەی ڕاگەیاندبو، كە پێیان باشنیە موستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ئێستادا پەلە بكات لە بڕیاری گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك، چونكە هێشتا ئەو پەیوەندیە و ڕێكارانە نەگیراوەتنە بەر بۆ ئەوەی پێشمەرگە بگەرێتەوە كەركوك بێ مەترسی و كێشە.

گوتیشی، لەوكاتەدا لەوەیە بە گەڕانەوی پێشمەرگە بۆ كەركوك لەو مستەوایە نەبێ كە دڵنیابین ، دەبنە پارێزەری خەڵك ، هەرچەندە تەنسیق و لیك تێگەیشتن هەیە لەنێوان پێشمەرگەو هێزی سوپای مەركەزی ، بەڵام دەمانەوێ‌ ئەوە لە ئاستێكی بەرز بێت و ئەو گەڕانەوەیە هیچ تەشەنوجێك دروست نەكات لە نێوان  پێكهاتەكانی كەركوك.

لە لێدوانێكی تایبەتدا، سەبارەت بەو لایەنانەی دژایەتی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك دەكەن، مەریوان نادر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراكسیۆنی یەكێتی بە نوچەی ڕاگەیاند: ئەوانەی ناڕازین یان ڕێگرن لە گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك جەبهەی توركمانی و عەرەبن ، هۆكارەكەشی ئەوەیە ، جەبهەی توركمانی ئاشكرایە كار بە ئەجندای دەرەكی دەكات، و ئەجندای دەرەكی نایانەوێ‌ پێشمەرگە و كورد  ڕۆڵیان هەبێت لە ئیدارەدان و مەلەفی ئەمنیدا لەناوچەكە،گەرنا خۆیان  پێشوتر دەیان جار لە كاتی شەڕی دژ بە  داعش ئەرشەد ساڵحی سەردانی سەنگەرەكانی پێشمەرگەی كردووە خۆی سوپاسی پێشمەرگەی كردوە وتویەتی بەڕاستی ئەوان پارێزەری كەركوك خەڵكی كەركوكن و ئێمە قەرزاری پێشمەرگەین ، بەڵام ئێستا كە پێشمەرگە لیرە نەماوە ئەوان ڕۆڵێكی نەرێنی خەراپیان هەیە بەهۆی جێبەجێكردنی ئەجێندای دەرەكی.

گوتیشی ئەو عەرەبانەش كە دژایەتی گەڕانەوەی پێشمەرگەو كورد دەكەن ،   زۆر باش لەوە تێگەیشتون پێكەوە ژیان رێگەیەكی حەكمیە بۆ كەركوك، گەرنا هیچ سەقامگیریەك نایەتە دی .

ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژەی بەوەشكرد ئەوان لە ڕابردو كاری زۆریان بۆ كەركوك  كردوە لەسەر ئە ومەلەفانە، دەڵی تەنها باسی هەوڵەكان دەكەم لەم مانگی ڕابردوو وەك فراكسیۆنەكەمان بەردەوام هەوڵمانداوە و كۆبونەوەمان كردوە تا پێشمەرگە بگەڕێتەوە، كەركوك و خانەقین و ناوچە دابڕاوەكان و حكومەتی هەرێم  لەسەر ئاستی وەزارەتی پێشمەرگە هەوڵ هەبوە بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە، بەڵام تا ئێستا شكستی هێناوە.

مەریوان نادر ڕونیشی كردەوە، كە گەڕانەوەی پێشمەرگە زەرورە لەوكاتە تا شەقامی كوردی هەست بە ئاسایش بكات چونكە ئەو ناوچانە ناوچەی كێشە لەسەرن، چۆن هێزی ئەمنی فیدڕاڵی مافیان هەیە لەوناوچانە بن مافی كورد و پێشمەرگەشە لەو ناوچانە بن.

لەكۆتایی دا مەریوان نارد گوتی، هێوادارین بەروپێشچوون هەبێت لەم بارەوە و دەست تێوەردان نەبێت، بەڵام بەداخەوە دەستێوردانی عەرەب و توركمانی و كوردیش هەیە ناچمە ناو وردەكاریەكەی چۆن، ئەوانە زیانمان پێدەگەیەنن، بەڵام ئەوەی گرنگە هەمومان پێكەوە یەك ڕیز بین هەوڵەكانمان یەكبخەین بۆ ئەوەی پێشمەرگە لەناو ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی كەركوك بوونی هەبێت.

هاوكات شاخەوان عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری خولی پێشوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوتر لە وەڵامی بەیاننامەیەكی جەبهەی توركمانەكان دەڵیت: بەیاننامەكەی  بەرەی تورکمانی لەبارەی سەرلەنوێ بڵاوەپێکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لەسنوری کەرکوک نابەرپرسیارانە و دۆژمنکارانەیە و بە هیچ شێوەیەک رەچاوی هەستی زۆرینەی کوردی ئەو شارە نەکراوە. لەکاتێکدا، کە دڵنیایین لەوەی ئەو بەیانە گوزارشت لە بۆچونی هاوڵاتیان و تەنانەت سیاسییەکانی تورکمانی کەرکوک ناکات.

ئەوەش دەزانین، کە تورکمانی کەرکوک و تەواوی پێکهاتەکانی تری شارەکە بەگەورەییەوە دەڕواننە قوربانێکانی پێشمەرگە لە پێناو پاراستنی کەرکوک و خەڵکەکەی  لە تیرۆریستان، تورکمانی تازە و یایچی و ترکەلان و داقوق، ئەوە باش دەزانن، کە هێزەکانی پێشمەرگە بون توانیان  دوای هەڵاتنی هێزەکانی ئیتحادی ساڵی ٢٠١٤ ئەوان بپارێزن و بەشیریش رزگار بکەن لەدوای داگیر کردنی لەلایەن داعشەوە ، بەڵام بەداخەوە سەرکردایەتی ئێستای بەرەی تورکمانی  وەکو ئالەتێکیان لێهاتوە بەدەست تورکیاوە، هەرچی ئەوان بۆیان بینێرن و فەرمانیان پێبکەن ئەوە دەکەن بەبێ رەچاوکردنی دۆخی کەرکوک و ئاسایشی کۆمەڵایەتی شارەکە، کە لە ئیستادا و لە دوای سەپاندن و هێنانی هێز لە دەرەوەی کەرکوک بۆ ناو شارەکە زۆر هەستیارە، ئیتر کاتی ئەوە هاتوە تورکمانی کەرکوک ببنە خاوەن ئیرادە و نوێنەری راستەقینەی خۆیان و لە کۆت و بەندی بێگانە رزگاریان بێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com